لە ساڵی 2010، پاش 400 ساڵ گڕكانی سینابۆنگ گەڕایەوە بۆ باكووری دوورگەی سوماترە لە ئیندۆنیسیا، تا ئێستاش ئەو گڕكانە هێور نەبووەتەوە و هاوڵاتییانی ئەو ناوچەیەش ئاسایی ژیانی ڕۆژانەیان لەپاڵیدا بەڕێدەكەن.
لە ساڵی 2019دا گڕكانی سینابۆنگ تەقییەوە، ئەمساڵیش جارێكی دیكە لەمانگی ئابدا هەمان ڕوداو دووبارە بووەوە.
هەرچەندە دوكەڵ و خۆڵی گڕكانەكە گەڕەكەكانی ئەو ناوچەیەی داپۆسییە و مەترسییە بۆ سەر ژیانی هاوڵاتییان، بەڵام هیچ یەكێك لەو دانیشتووانە ناوچەكەی خۆیان بەجێنەهێشتووە و هەموو جارێك دەڵێن، ئەمە داوین جارە گڕكانەكە هەڵچێت یان بتەقێتەوە.
چیای سینابۆنگ چیایەكەی گڕكانییە، بەرزییەكەی 2 هەزار و 460 مەترە، دەكەوێتە دۆلی كارۆ لە باكووری گەورەترین دوورگەی ئیندۆنیسیا كە ناوی سوماترە-یە.
باس لەوە كراوە، ئیندۆنیسیا نیشتیمانی نزیكەی 130 گڕكانە، بەهۆی ئەوەی جوگرافیای شوێنەكە كەوتووەتەسەر شتوێنی ئاگر، كە پشتوێنێكە و دەكەوێتە سنووری پلێتەكانی ژێرزەوی لە زەریای هێمن كە بە بەردەوام بومەلەرزەی تێدا ڕودەدات.