ئەمریكا سزای نوێی بەسەر ئێران دا سەپاند

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا، ئەمڕۆ پێنجشەممە 8ی تشرینی یەكەم ڕایگەیاند، سزای بەسەر 18 بانكی ئێران دا سەپاندووە.

بەر لەو هەواڵە كە لە ماڵپەڕی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا دا بڵاوكراوەتەوە، ئەمڕۆ پارتی كۆماریی ئەمریكا لە كۆنگرێس ڕایگەیاندبوو، “ئەمریكا ئامادەكاری دەكات بۆ سەپاندنی سزای نوێ بەسەر كەرتی دارایی ئێران دا.”

بە گوتەی كاربەدەستانی ئەمریكا، سزاكان ئەو بانكانەی ئێران دەگرنەوە، كە تا ئێستا بەدەربوون لە سزاكانی ئەمریكا و لە گەڕەكانی تری سزاكاندا بۆ سەر دامەزراوە و كەسایەتییەكانی ئێران، سزایان بەسەردا نەسەپێندرابوو.

سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر كەرتی دارایی ئێران وەك ئاڵنگارییەكە بۆ ئەمریكا، چونكە پێشتر ئەوروپا هۆشداری دابوو لەو هەنگاوە و چەند وڵاتێكی ئەوروپا ڕایانگەیاندبوو، “ئەو سزایانە دەبنە هۆی كەمكردنەوەی ڕێگەكانی هاوردەكردنی شمەك و كاڵا و پێداویستی لەبەردەم ئێران دا.”
سزا نوێیەكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران لەكاتێكدا دێن، كە تەنها چەند هەفتەیەك ماوە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی لە ئەمریكا، هاوكاتی ئەوەش، ئێران باس لەوە دەكات كە چالاكییە ئەتۆمییەكانی دەستپێدەكاتەوە.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رۆژنامەی تەلەگراف: داعـ.ـش زیرەکیی دەستکرد بۆ کۆکردنەوەی جیـ.ـهادییە بەریتانییەکان بەکاردەهێنێت

رۆژنامەی تەلەگراف ئاشکرایدەکات، ئێستا، داعـ.ـش بۆ راکێشانی جیهادییە بەریتانییەکان بۆ ناو ریزەکانی، زیرەکی دەستکرد بەکاردەهێنێت. بەگوێرەی راپۆرتێکی رۆژنامەی…
زیاتر ببینە

دابەزینی بەهای بیزكۆین كێی زیانمەند كرد؟
ڕای لیدەرانی بیزكۆین و پسپۆڕان لەبارەی مامەڵەكردن بە دراوە ئەلیكترۆنییەكانەوە

ماوەی زیاتر لە سێ ساڵە دراوی گریمانەیی “بیزکۆین” لە هەرێمی کوردستان هەیە و بەشێک لە هاوڵاتییان بە سەرمایەی…
Total
0
Share