لە ڕوداوێكی تەقەكردندا لە ڕوسیا 4 كەس كوژران

دەزگا ئەمنییەكانی ڕوسیا ڕایانگەیاند، لانیكەم چوار كەس بەهۆی تەقەكردنی چەكدارێكی نەناسراو لە وێستگەیەكی پاسدا كوژراون.

سەرچاوە ئەمنییەكانی كەرتی نیجنی نۆفگۆرودی ڕوسی ئەمڕۆ دووشەممە 12ی تشرینی یەكەم ئاشكرایانكرد، كەسێكی نەناسراو دەستڕێژی بەناو وێستگەیەكی نزیك شاری بور لە كەرتی نیجنی نۆفگۆرود ئەنجامداوە و بەهۆیەوە چوار كەس كوژراون و سیانی تریش برینداربوون.

بەپێی سەرچاوەكان هێرشەكە لەكاتی وەستانی پاسێك لە وێستگەكەدا ڕویداوە.

میدیاكان لەسەر زاری شایەتحاڵانەوە بڵاویانكردەوە ئەنجامدەری هێرشەكە گەنجێكی نزیكەی تەمەن 18 ساڵان بووە و چەكێك و جانتایەكی پێبووە، پاش هێرشەكەشی بەرەو دارستانەكانی نزیك ناوچەكە هەڵهاتووە و پۆلیس-یش دەستی بە گەڕان بۆ دۆزینەوەی كردووە.

بابەتی پێشتر

كۆریای باكوور سیستمێكی بەرگریی هاوشێوەی (ئێس-400) نمایشدەكات

بابەتی دواتر

ژیان لە پەنای گڕكاندا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فڕۆكەكەی پیلۆسی لە تایوان نیشتەوە

فڕۆكەكەی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا سەرەڕای هۆشدارییەكانی چین لە تایوان نیشتەوە. كەمێك لەمەوبەر فڕۆكەكەی ناسی پیلۆسی سەرۆكی ئەنجومەنی  نوێنەران…
زیاتر ببینە

دوای مایکرۆسۆفت، گوگڵیش هۆشداری لەبارەی هێرشە ئەلیکترۆنییەکانی ئێران دەدات

کۆمپانیای گوگڵ هۆشداریدەدات لە زیادبوونی چالاکییەکانی گروپە هاککەرەکانی سەر بە ئێران، ڕاپۆرتێکی کۆمپانیاکە مەترسیی هەڵمەتی هێرشە ئەلیکترۆنییەکانی ئەو…
Total
0
Share