فڕۆكەكەی پیلۆسی لە تایوان نیشتەوە

فڕۆكەكەی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا سەرەڕای هۆشدارییەكانی چین لە تایوان نیشتەوە.

كەمێك لەمەوبەر فڕۆكەكەی ناسی پیلۆسی سەرۆكی ئەنجومەنی  نوێنەران لە تایوان نیشتەوە و لەلایەن بەرپرسانی ئەو وڵاتەوە پێشوازیی لێكرا.

دوای گەیشتنی پیلۆسیش باری لەناكاو لە تایوان ڕاگەیەندرا و دانیشتوانی چەند ناوچەیەكی سنووریی ئەو وڵاتەش ماڵەكانی خۆیان جێهێشتووە لەترسی هێرشی فڕۆكە چینییەكان.

هاوكات بەپێی هەواڵی میدیاكان فڕۆكە سیخۆكانی چین لە گەرووی تایوان پەڕیونەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share