هۆشداری لە نەمانی ژاپۆنییەکان لەسەر زەوی دەدرێت

لەدایکبوونی منداڵ لە ژاپۆن بۆ کەمترین ئاستی خۆی تا ئێستا دابەزیوە و بەرپرسێکی وڵاتەکەش دەڵێت گەر دۆخەکە بەم شێوەیە بەردەوام بێت ژاپۆنییەکان لەسەر زەوی بوونیان نامێنێت.

بەپێی ئامارەکانی حکومەتی ژاپۆن، لە ساڵی 2022 دا ژمارەی ئەو منداڵانەی لەدایکبوونی بۆ کەمترین ئاستی پێوانەیی دابەزیوە بە شێوەیەک 800 هەزار منداڵ لەدایکبوون لە کاتێکدا 1.58 ملیۆن حاڵەتی مردن هەبووە.

بەپێی راپۆرتێكی ئاژانسی هەواڵی بلومبێرگ، بۆ ئەوەی پارێزگاری لە ژمارەی دانیشتووانی وڵاتێك بکرێت پێویستە تێکڕای ساڵانەی گەشەی دانیشتوان 2.1 بێت، بەڵام لە ژاپۆن تەنها 1.3 یە ئەمەش ئامارێکی مەترسیدارە.

یەکێک لەو کێشانەی لەگەڵ کەمبوونەوەی رێژەی لەدایکبوون لە ژاپۆن زیادیانکردووە هەڵاوسانە لە رێژەی کەسانی بەتەمەن لە وڵاتەکەدا بە شێوەیەک گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی لە ماوەی 29 ساڵی رابردوودا.
ژاپۆنییەکان هۆکاری کەمبوونەوەی منداڵبوون بۆ قورسی ئاستی بژێوی و نەبوونی رووبەری پێویست نەبوونی بەرنامەی چاودێریکردنی منداڵ دەگەڕێننەوە.

لای خۆیەوە فۆمیۆ کیشیدا راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن هۆشداریی لەو دۆخە دا کە لە وڵاتەکەدا دروستبووە و رایگەیاند، “گەر چارەسەری بەپەلە بۆ ئەم کێشەیە نەدۆزرێتەوە لە داهاتوودا ژاپۆنییەکان لەسەر زەوی بوونیان نامێنێت و کۆتاییان دێت”.

 

بابەتی پێشتر

سەرۆکی دەستەی کەشناسیی عێراق: لەم مانگەدا زۆرینەی رۆژەکان کەشوهەوا ناجێگیر دەبێت

بابەتی دواتر

نرخی نەوت بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share