دوایین ئاماری قوربانییانی بۆردومانەكانی ئیسرائیل بۆسەر غەززە

شەوی ڕابردوو، ئیسرائیل، لەوەڵامی ئەو موشەكانەی لە كەرتی غەززەوە ئاراستەی كرابوون، بە چڕی بۆردوومانی كەرتەكەی كرد و سەدان قوربانیی لێكەوتەوە.

دوای ئەوەی لە كەرتی غەززەوە ژمارەیەك موشەك ئاراستەی ئیسرائیل كران و بزوتنەوەی حەماس بەرپرسیارێتیی هێرشەكەی گرتە ئەستۆ، شەوی ڕابردوو ئیسرائیل هێرشی موشەکیی چڕی بۆسەر کەرتی غەززە ئەنجامدا.

بەرگریی شارستانیی كەرتی غەززە ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشە موشەکییەکانی شەوی ڕابردووی ئیسرائیل، 26 کەس کوژراون، کە 9 منداڵیان تێدایە، نزیكەی 110 کەسیش برینداربوون.

لە ڕۆژی هەینیی ڕابردووەوە، لە مزگەوتی ئەقسا لە قودس، گرژی و پێكدادان لەنێوان فەڵەستینییەكان و هێزە ئەمنییەكانی ئیسرائیل دروستبووە، لە هەردوولا بریندار هەبوون، گرژییەكان كاردانەوەی عەرەبی و نێودەوڵەتیی لێكەوتەوە.

هەر دوێنێ، گروپی سەرایا قودس-ی سەر بە بزوتنەوەی حەماس چەند موشەكێكی ئاراستەی تەلئەبیب و قودس كرد، ئیسماعیل هەنیە، سەرۆکی بزوتنەوەی حەماسیش لە وتاری هەینیدا ڕایگەیاند، بەردەوام دەبن لە ڕوبەڕوبوونەوە و وەڵامدانەوەی ئیسرائیلی “تیرۆریست”.

بابەتی پێشتر

بنەماڵەی میرانی بابان ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە

بابەتی دواتر

کوڕەکەی ناتانیاهۆ بە ئاڵای کوردستان وەڵامی ئەردۆغان دەداتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share