وێنە: كەشتییەكی بارهەڵگر هاتوچۆی كەنداوی سوێس ڕادەگرێت

كەشتییە پەككەوتووەكەی كەنداوی سوێس

ئاژانسی ڕۆیتەرز چەند وێنەیەكی ئاسمانی ئەو كەشتییە بارهەڵگرەی بڵاوكردەوە كە لە دوێنێوە لە كەنداوی سوێس-ی میسری گیریخواردووە، پاش ئەوەی ڕوبەڕووی بایەكی بەهێز بووەوە.

لە وێنەكاندا دەردەكەوێت كەشتییەكە بووەتە بەربەست لەبەردەم هاتوچۆی نەوتهەڵگرەكانی كەنداوی سوێس، بەپێی میدیاكانیش ڕوداوەكە بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا، بەهۆی ترس لە درێژەكێشانی.

كۆمپانیای (شوی كیسن)ی ژاپۆنی، كە خاوەنی كەشتییە پەككەوتووەكەی كەنداوی سوێس-ە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی ئازار ڕایگەیاند، ڕوداوەكە نەبووەتە هۆی هیچ پێكانێك یان دزەكردنی نەوت.

ئاماژەی بەوەشكرد كە كار لەسەر چارەسەری دۆخەكە دەكات و داوای لێبوردنی خۆیشی لەبارەی ڕوداوەكەوە ڕاگەیاند.

س: ڕۆیتەرز

بابەتی پێشتر

سلێمانی.. تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە "تەقەی لە باوكی خۆی كردبوو"

بابەتی دواتر

كەشناسیی هەرێم ڕەوشی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوكردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share