بنەماڵەی میرانی بابان ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە

دوای شکاندنی پەیکەری عەبدولرەحمان پاشای بابان لە دەربەندی بازیان لە سلێمانی، بنەماڵەی میرانی بابان لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێن، ئەو کارانە بە ئاڕاستەکراو دەبینن.

بنەماڵەی میرانی بابان ڕایانگەیاندووە، “لە شارۆچکەی بازیان لەلایەن چەند کەسێکی تیرۆریستەوە پەیکەری باپیرمان حەزرەتی میر عەبدولڕەحمان پاشای بابان سوتێنرا، ئەم کارە ئیدانە دەکەین، پێش چوار مانڴ کارێکی هاوشێوە ئەنجام درا و پەیکەری باپیری گەورمان میر فەقێ ئەحمەدی دارشمانە شکێنرا”.

بنەماڵەی میرانی بابان ئاماژەشیان بەوەکردووە، کە ئەو کارانە بە ئاڕاستەکراو دەزانن بەرامبەر مێژووی بابانییەکان و هەروەها مێژووی سلێمانی و کوردستان.

بڕیارە وەک ناڕەزایەتییەک دژی سوتانی پەیکەرەکەی عەبدولرەحمان پاشای بابان، ئەمڕۆ سێشەممە، گردبوونەوەیەک لە تەنیشت پەیکەرە سوتاوەکەی عەبدولرەحمان پاشای بابان لە ناحیەی بازیان ئەنجام بدرێت.

عەبدولڕەحمان پاشای بابان، لە سالی 1789 بووە بە میری میرنشینی بابان، بە میرێكی لێهاتوو و بەتوانا دادەنرێت لە مێژووی میرنشینی باباندا، كەڵكی لە ناكۆكیی نێوان دەسەڵاتی قاجاریی ئێران و توركە عوسمانییەكان وەرگرتووە بۆ پتەوكردنی پێگەی میرنشینەكەی.

پێشتریش پەیکەری فەقێ ئەحمەدی دارەشمانە لە شاری قەڵادزێ سوتێنرا، کە یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی دەسەڵاتێکی کوردی لە نیوەی یەکەمی سەدەی هەژدەدا، بەر لە دروستبوونی میرنشینی بابان.

بابەتی پێشتر

عێراق.. زنجیرە كوشتنی پێش هەڵبژاردن دەستیپێكردووە

بابەتی دواتر

دوایین ئاماری قوربانییانی بۆردومانەكانی ئیسرائیل بۆسەر غەززە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share