لە “ڕۆژێكی مێژوویدا” لە سعودیە فەرشی سوور بۆ سینەماكاران ڕاخرا

یەكەم فێستیڤاڵی سینەمایی گەورەیە و لەلایەن حكومەتەوە پشتیوانیی دەكرێت

پاش نزیكەی چوار ساڵ بەسەر سەرلەنوێ كردنەوەی سینەماكان، ئەمڕۆ سعودیە فەرشی سووری لە شاری جددە بۆ كەسایەتییە بەناوبانگەكانی سینەما و بەشداربووانی یەكەمین فێستیڤاڵی گەورەی سینەما بە پشتیوانیی حكومەت ڕاخست.

دەیان ژنە هونەرمەندی سعودی، عەرەبی و بیانی بەسەر فەرشی سووردا بە جلوبەرگی جۆراوجۆر و كەمێك كراوە و ڕووتدا تێپەڕین، لە وڵاتێكدا تا چەند ساڵێك پێشتر خۆداپۆشین بە “عەبا”ی بەسەر ژناندا سەپاندبوو.

محەمەد توركی، بەڕێوەبەری فێستیڤاڵی دەریای سووری سینەمایی وتی، “ڕۆژێكی مێژووییە لە میرنشینی سعودییە”.

پەیجی فەرمی فێستیڤاڵەكەش لە تویتەر نوسیویەتی، “شەپۆلی گۆڕانكاری بەڕێوەیە”.

سعودیە پێشتر لە نیسانی 2018 دەرگای سینەماكانی كردەوە، پاش چەند دەیەیەك بەسەر داخستنیدا، دوای ئەو زنجیرە “چاكسازییانە”ی لەگەڵ وەرگرتنی پۆستی جێنشین لەلایەن محەمەد بن سەلمان لە ساڵی 2017 دەستیپێكرد.

بڕیارە فێستیڤاڵەكە لەمڕۆوە تا 15ی ئەم مانگە بخایەنێت و تیایدا 138 فیلمی درێژ و كورت لە 67 وڵاتەوە بە 34 زمان نمایشبكرێن.

فێستیڤاڵەكە پاش ڕێكخستنی یەكەم پێشبڕكێكی “فۆرمۆلا وەن” لە میرنشینی سعودیە دێت. كە چالاكییەكی دیكەیە بۆ دەرخستنی وێنەیەكی جیاوازی ئەو وڵاتەی كەنداو كە بەدرێژایی چەند دەیەی ڕابردوو وەك وڵاتێكی زۆر نەریتخواز دەردەكەوت.

بابەتی پێشتر

مەرزی باشماخ مەرجی نوێ بۆ گەشتکردن ڕادەگەیەنێت

بابەتی دواتر

پاڕانەوەی تاڵیبان بۆ گەڕانەوەی ئەمریکا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share