بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە پیاوێک لە شێخان کوژرا

ئێوارەی ئەمرۆ 9ی ئایار ، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە لە لەگوندێکی قەزای شێخان شەڕ دروستبووە و  پیاوێک کوژراوە.

هێمن سلێمان، بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی دهۆک، بە تۆری میدیایی ئێستای ڕایگەیاند، “ئەمرۆ کاتژمێر7:30 ی ئێوارە لە گوندی (تارق حرب) لە سنوری قەزای شێخان بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی پیاوێکی تەمەن 40ساڵی بەڕەگەز عەرەب کوژرا “.

بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی دهۆک وتیشی ، دوای شەڕەکە هێزەکانی پۆلیس گەیشتونەتە شوێنی تاوانەکە و بکوژەکە دەستگیرکراوە.

لە ڕوداوێکی هاوشێوەدا، دوو ڕۆژ پێش ئێستا بەهۆی دروستبوونی شەڕ لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی، لە ناحیەی کەڵەچی سەربە قەزای شێخان، دوو هاوسەر کوژران و سێ کەسی دیکە برینداربوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: سوورین لەسەر ڕەتکردنەوەی کامێراکانی تیژڕەوی

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، سوورین لەسەر ڕەتکردنەوەی بڕیارەکانی پەیوەست بە کامێرای دیاریکردنی تیژڕەوی. ڕەمەزان نامیق ئەندامی ئەنجومەنی…
Total
0
Share