بڕیارە مانگی داهاتوو سایلۆی گەنمی گەرمیان بکرێتەوە و گەنم وەربگرێت، وتەبێژی ئیدارەی گەرمیان دەڵێت، لە مانگی یەکەمدا تەنها بۆ تاقیکردنەوە گەنم وەردەگیرێت.
عەباس ئەنوەر، وتەبێژی ئیدارەی گەرمیان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “مانگێکی دیكە سایلۆی گەنمی گەرمیان دەكرێتهوه و لە مانگی یەكەمدا تاقیدەكرێتەوە، دواتر لە دوومانگی داهاتوودا ڕاستەوخۆ گەنم لەو سایلۆیە وەردەگیرێت”.
ئاماژەی بەوەشکرد، 95%ی کارەکانی سایلۆی گەنمی گەرمیان تەواوبووە، کە توانای وەرگرتنی 40 ھەزار تۆن گەنمی ھەیە.
وتیشى، بودجەی تەرخانکراو بۆ سایلۆكە 20 ملیار دینارە و لەسەر بودجەی وەبەرھێنان تەرخانکراوە.