ئەو یاریزانانەی نرخی گواستنەوەیان لە ساڵی 2021 زیادیکردووە

لە ساڵی 2021دا لاوانی بواری تۆپی پێ بەهۆی پێشکەشکردنی ئاستێکی بەرزەوە، بەشێوەیەکی بەرچاو نرخیان زیادیکردووە.

بەپێی داتا بەدەستهاتووەکان لە تۆڕی “ترانسفێر مارکت”ەوە، پێدری ئەستێرەی لاوی یانەی بەرشلۆنە تەنها لە ڕووی وەرزشییەوە ئاستی هەڵنەکشاوە، بەڵکو لە ڕووی داراییەوە گەیشتووەتە ئاستێکی باڵا، بەراورد بە ساڵی  2020 بڕی 40 ملیۆن نرخی گواستنەوەی بەرزبووەتەوە، واتا بە شێوەیەکی دیاریکراو لە ماوەی چوار مانگی دەرکەوتنی لە پێکهاتەی ئازولگرانا نرخی بەڕێژەی لەسەدا (133) زیادیکردووە.

لە بەرامبەردا هیچ یاریزانێکی یانەی ڕیاڵ مەدرید لە ڕیزبەندییەکەدا بوونی نەبووە، ئەوەش دەریدەخات پڕۆسەی بەرەوپێشچوونی لاوان لە یانەکە کێشەیەکی گەورەی تێدایە، یاخود کوالیتی لاوانی پێکهاتەی زێدان لەو ئاستەدا نەبووە گۆڕانکاری لە نرخەکانیاندا دروستبکات.

لەلایەکی دیکەوە مارکۆ یۆرێنتی ئەستێرەی لاوی پێشووی ڕیاڵ مەدرید کە بۆ ئەتلەتیکۆ مەدرید یاریدەکات، بڕی 25 ملیۆن یورۆ زیادیکردووە و لە لیستی هەڵکشاواندا هاوشانیی پێدری و کینگلسی کومانی یاریزانی بایرن میونشن دەکات.

  1. پێدری: نرخی پێشووی 30 ملیۆن بووە و ئێستا گەیشتووەتە 70 ملیۆن یورۆ
  2. مارکۆس یۆرێنتی: نرخی پێشووی 45 ملیۆن بووە و ئێستا گەیشتووەتە 70 ملیۆن یورۆ
  3. کینگسلی کۆمان: نرخی پێشووی 40 ملیۆن بووە و ئێستا گەیشتووەتە 70 ملیۆن یورۆ
  4. فلۆریان ڤێرتنز: نرخی پێشووی 24 ملیۆن بووە و ئێستا گەیشتووەتە 45 ملیۆن یورۆ
  5. بوکایۆ ساکا: نرخی پێشووی 40 ملیۆن بووە و ئێستا گەیشتووەتە 60 ملیۆن یورۆ
  6. جول کوندی: نرخی پێشووی 40 ملیۆن بووە و ئێستا گەیشتووەتە 60 ملیۆن یورۆ
  7. یوسف ئەلنسەیری: نرخی پێشووی 12 ملیۆن بووە و ئێستا گەیشتووەتە 30 ملیۆن یورۆ
  8. سڤین بۆتمان: نرخی پێشووی 10 ملیۆن بووە و ئێستا گەیشتووەتە 28 ملیۆن یورۆ
  9. ڕیناتۆ تاپیا: نرخی پێشووی سێ ملیۆن بووە و ئێستا گەیشتووەتە 20 ملیۆن یورۆ
  10. ڕیان گراڤینبێرخ: نرخی پێشووی 11 ملیۆن بووە و ئێستا گەیشتووەتە 28 ملیۆن یورۆ
بابەتی پێشتر

وەزیری پەروەردە وادەی كۆتاییهاتنی خوێندنی ئەمساڵی ڕاگەیاند

بابەتی دواتر

مانگی داهاتوو سایلۆی گەرمیان وەك تاقیكردنەوە گەنم وەردەگرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share