وەزیری پەروەردە وادەی كۆتاییهاتنی خوێندنی ئەمساڵی ڕاگەیاند

وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان وادەی کۆتاییهاتنی پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵی ئاشکراکرد، ئەگەر زۆرە لەگەڵ دەستپێكی هاوین پرۆسەكە كۆتایی بێت.

ئالان حەمە سەعید، ئەمڕۆ یەكشەممە لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بڕیارە لە 16/5/2021 پرۆسەی خوێندن دەستپێبکەنەوە، ئەگەر کۆرۆنا ڕێگە بدات دەرگای قوتابخانەکان دەکەنەوە و خوێندنی ئەمساڵ لەناو پۆلدا تەواودەکەن”.

ئاماژەی بەوەشكرد، “لەو بڕوایەدام یەکەم ڕۆژی وەرزی هاوین کۆتا ڕۆژی پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ بێت، ئەوەی دەمێنێتەوە تەنها تاقیکردنەوەکانە لە پۆلی 1ی بنەڕەتی تا 11ی ئامادەیی”.

وەزیری پەروەردە ڕوونیشیكردەوە،”بڕیاری دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن لە هەرێمی کوردستان بە گرتنەبەری ڕێکار و ڕێنماییە تەندروستییەکان لەلایەن لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا پەسەندکراوە”.

باسیلەوەشكرد، “هەوڵمانداوە بۆ دابینکردنی ئامێری فێنکەرەوە، بەڵام پرۆسەی خوێندن ماوەیەکی کەم لە وەرزی گەرما دەمێنێتەوە”.

ئالان حەمە سەعید، دەربارەی قەرەبووکردنەوەی پڕۆسەی خوێندنی ئەمساڵ دەڵێت، “ئەوەی پێمان کرابێت لە ماوەی ڕابردوو هەوڵمانداوە بیگەیەنین، هەرچەندە دۆخەکە بێکەموكوڕی نابێت، بەڵام سەلامەتیی گیانی قوتابیان و مامۆستایان لای ئێمە گرنگتربووە”.

جەختی لەوەشكردەوە، “لە ئەنجومەنی وەزارەت گفتوگۆی جدیمان کردووە، ئەگەر کۆرۆنا ڕێگە بدات، بۆ ساڵی ئایندە چۆن بتوانین قەرەبووی قوتابیان بکەینەوە و تواناکانیان بنیاتبنێنەوە”.

بابەتی پێشتر

زێدان دەگەڕێتەوە بۆ ئیتاڵیا ؟

بابەتی دواتر

ئەو یاریزانانەی نرخی گواستنەوەیان لە ساڵی 2021 زیادیکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share