سبەینێ دابەشکردنی نەوتەکەی بەغداد لە قەزای خورماڵ دەستپێدەکاتەوە

دوای ئەوەی بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک دابەشکردنی ئەو نەوتەی بەغداد بڕیاری ناردنی بۆ هەرێم دابوو وەستابوو، لە سبەینێوە دەست بە دابەشکردنەوەی دەکرێت.

چرۆ حەمەشەریف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەو 50 ملیۆن لیتر نەوتەی پێشتر بەغداد بڕیاری ناردنی بۆ هەرێم ناردبوو بڕێکی کەمی دابەشکرا و پرۆسەکە راگیرا، لەدوای هەوڵەکانمان و قسەکردنمان لەگەڵ وەزارەتی نەوت بڕیارە لە سبەینێوە پرۆسەکە لە ناحیەی خورماڵەوە دەستپێبکاتەوە.

وتیشی، بڕیارە لە ماوەی 20 رۆژدا کۆی ئەو بڕە نەوتەی بڕیاری ناردنی درابوو بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشبکرێت، چونکە لەدوای 1 ی نیسان بەغداد نەوت بۆ هەرێم نانێرێت.

بڕە نەوتەکە شەش ملیۆن لیتری بۆ هاوڵاتییانی سنووری پارێزگای هەڵەبجەیە و 20 ملیۆن لیتری بۆ سلێمانی و ئەوی دیکەشی بۆ پارێزگاکانی هەولێر و دهۆکە.

بە وتەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بەهۆی کەمی بڕەکەیەوە تەنها 19% ی دانیشتووانی هەرێم لێیسوودمەنددەبن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕانیه‌.. پێشمه‌رگه‌یه‌ك له‌كاتى چوونى بۆ ئاهه‌نگێك درایه‌ به‌ر چه‌قۆ و كوژرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاویكرده‌وه‌، پێشمه‌رگه‌یه‌ك له‌كاتى چوونى بۆ ئاهه‌نگێك ‏له‌لایه‌ن سێ كه‌سی نه‌ناسراوه‌ به‌رچه‌قۆ دراوە و دواتر گیانیلەدەستداوە.…
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی: پڕۆژەیەکی گرنگی کارەبا لە سەیدسادق جێبەجێدەکرێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، گوندێكی سنووری قەزای سەیدسادق بە كارەبای نیشتمانی رووناكدەكرێتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی لە…
Total
0
Share