راپەڕین.. حەوت کەس بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران

یاریدەدەرێتی ئاسایشی حاجیاوا بڵاویکردەوە، حەوت کەس لە سنووری چوارقورنە و حاجیاوا بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون.

یاریدەدەرێتی ئاسایشی حاجیاوا بڵاویکردەوە، “لە درێژەی کار و چالاکییە بەردەوامەکانمان، بە وەرگرتنی زانیاری ورد و بەدواداچوونی پێویست، هەڵمەتی دەستگیرکردنی بازرگان و بەکارهێنەرانی ماددەی هۆشبەر ئەنجامدرا، دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەر توانرا حەوت کەس دەستگیربکرێن”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “دەستگیرکراوەکان لە بەکاهێنەرو بازرگانیی ماددەی هۆشبەربوون و  دانیشتووی قەزای حاجیاواو چوارقورنە بوون، لەئێستادا سەرجەمیان راگیراون بەیاسای ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵیەکان ماددەکانی( 26-30 )لە ژێر لێکۆڵینەوەدان”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. فازڵ نەبی: بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی دەبێت مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێردرێت

بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق دەبێت مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێردرێت و دەشڵێت،”نەبوونی…
Total
0
Share