فوئاد حسێن: گۆڕانکاری لە ناوچەکەدا ڕودەدات

وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، ئێستا ناوچەکە بە گۆڕانکاریدا تێدەپەڕێت و لەوەش دڵنیان کە هەر گۆڕانکارییەک لە پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا کاریگەری لەسەر دۆخی عێراق دەبێت.

فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا ڕایگەیاندووە، “ناکۆکییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران هەرجۆرێک بێت کاریگەری ئەمنی و سیاسی و کۆمەڵایەتی لەسەر عێراق هەیە”.

وەزیری دەرەوەی عێراق ئاشکرایکردووە، “ئیدارەی نوێی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی جۆبایدن، بڕوای بە زمانی دیالۆگ هەیە لەگەڵ ئێران و ئێستا گۆڕانکاری لە ناوچەکەدا بە خێرایی ڕودەدات، ئێمەش لە ئەروپا و وڵاتانی دیکەین تا کاریگەری گۆڕانکارییەکان بە ئەرێنی بۆ عێراق بشکێتەوە”.

“هەر ڕوداو و گۆڕانکارییەک لە عێراق ڕوبدات، کاریگەری لەسەر وڵاتانی دراوسێ دەبێت و ئەگەر دۆخی عێراق بەرەو باشبوون بچێت ئەوا لە سودی ناوچەکەدایە”، ئەمەش بەشێک بوو لە قسەکانی فوئاد حسێن.

فوئاد حسێن ئاشکرایکردووە، ” ئێمە گەشتمان بۆ پایتەختەکانی جیهان دەستپێکردووە، پێشتر چوینەتە تاران و ڕیازی پایتەختی سعودییە، لە سەردانەکەماندا بۆ سعودییە محەمەد بن سەلمان پشتگیری خۆی بۆ زمانی گفتوگۆ دووپاتکردووەتەوە”.

لە ئێستادا گۆڕانکاری و گفتوگۆ لە ناوچەکەدا دەبینرێت و تورکیا لەگەڵ میسر و سعودییە پەیوەندییەکانی ئاسایی دەکاتەوە و لە ماوەی هەفتەیەکدا وەزیری دەرەوەی ئێران و شاندێکی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی برێت مەکگۆرگ سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستانیان کردووە.

بابەتی پێشتر

پارێزگاری سلێمانی: ڕۆژانی جەژن قەدەغەی هاتوچۆ نابێت

بابەتی دواتر

هەپەگە کوژرانی 7 گەریلای بە "گازی ژەهراوی" ڕاگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share