هەپەگە کوژرانی 7 گەریلای بە “گازی ژەهراوی” ڕاگەیاند

وێنەی ئەو گەریلایانەی لە ئاڤاشین کوژراون

هێزەکانی پاراستنی گەل “هەپەگە” کوژرانی 7 گەریلای لە ڕوبەڕوبوونەوەکانی ئاڤاشین لە سنوری نێوان هەرێم و تورکیا ڕاگەیاند و دەڵێت، تورکیا لە ئاسمان و زەوییەوە بۆردومانی گەریلاکانیان کردوون و گازی ژەهراوی بەکارهێناوە”.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردووە، ” ئەو گەریلایانە ماوەی 10  ڕۆژ بەرگریان کردووە و هێرشەکانی تورکیایان لەسەر ناوچەکە ڕاگرتووە و شکاندووە، بەڵام لە کۆتایدا بە هێزێکی گەورە شەهید بوون”.

لە ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە، ” تورکیا لە ئاسمان و زەویەوە بە چەکی قوڕس سەنگەرەکانی ئەو گەریلایانەی دایە بەر بۆمب و چەکی قوڕس، لەگەڵ ئەوەشدا هاوڕێ قاڕەمانەکانمان لەبەرانبەر تەکنیک و رێبازە سەردەمیەکانی دوژمن،، بە وەستایەتیەکی گەورەوە شەڕیان کرد ، بەڵام کە دوژمن بێچارە بوو، بە گازی ژەهراوی بە دەیان جار سەنگەرەکانی شەڕی بۆردومان کرد و بەم شێوەیە هاوڕێکانمانی شەهید کرد”.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگە ئەو گەریلایانەی لە ڕوبەڕبوونەوەکانی ئاڤاشین کوژراون خەڵكی سێ پارچەی کوردستان و لە جۆلەمێرگ و شیرناخ و حەسەکە و قامشلۆ و کرماشانەوە، پەیوەندیان بە ڕیزەکانی گەریلاوە کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەكتەبی سیاسی یەكێتی پەیامێكی ئاڕاستەی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان كرد

مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەبۆنەی 45 ساڵەی دامەزراندنی حزبی سۆسیالست دیموكراتی كوردستانەوە پەیامێكی ئاڕاستەی ئەوحزبەكرد. مەكتەبی سیاسی…
Total
0
Share