دژە تیرۆر: بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردومانی حەشدی شەعبی کرا

دژە تیرۆری کوردستان بڵاویکردەوە، دوو خاڵی پشکنینی حەشدی شەعبی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردومان کراوە و زیانی گیانیی لێکەوتووەتەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی دژە تیرۆری کوردستان، ئەمشەو لە ناحیەی زوممار، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی نەناسراو بۆردومانی دوو خاڵی سەربازیی حەشدی شەعبی کراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو خاڵە سەربازییەی بۆردوومان کراوە سەربە فەوجی 87ی حەشدی شەعبی بوون لە دووڕیانی سمود لە ناحیەی زوممار.

بەپێی ڕاگەیەندراوی دژە تیرۆر، لە بۆردوومانەکەدا زیانی گیانی و ماددی بەر  ئەو دوو خاڵە سەربازییەی حەشدی شەعبی کەوتووە، بەڵام وردەکاری لەبارەی زیانەکانەوە نەخستووەتەڕوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی عێراق: هێرشکردنە سەر بنکە سەربازییەکان بێسزا تێپەڕنابن

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، لیژنەیەکی پەیوەندیدار بۆ لێکۆڵینەوە لەبارەی هێرشەکانی سەر ژمارەیەک بنکەی سەربازی پێکهێنراوە، ئەنجامدەرانی بێسزا…
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوە: بە دوو فڕۆکە دەستمانکردووە بە گەڕاندنەوەی هاوڵاتییانی عێراقی لە سودانەوە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، یەکەم گەشتی گواستنەوەی هاوڵاتییانی عێراقییان لە وڵاتی سودانەوە دەستپێکردووە، ئەمەش دوای ئەوەی ئاڵۆزییەکانی ئەو…
Total
0
Share