پارێزگاری سلێمانی: ڕۆژانی جەژن قەدەغەی هاتوچۆ نابێت

پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، لە ڕۆژانی جەژندا قەدەغەی هاتوچۆ نابێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەدا هەفتەی داهاتوو ڕێنمایی نوێ بۆ بەڕێکردنی ڕۆژانی جەژن دەردەکرێت.

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند”لەگەڵ دەرکردنی ڕێنمایی نوێ بۆ ڕۆژانی جەژن، پێویستە هاوڵاتییان بە تەواوی پابەندی ڕێنماییە تەندروستی و خۆپارێزییەکان ببن”.

هاوکات ژوری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردووە، کە هاتوچۆ لە پارێزگاکە ئاسایی دەبێت و خەڵكی دەبێت پابەندی ڕێنماییەکانی خۆپارێزی بن.

No photo description available.

ئەمڕۆ 7ی ئایار، وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بە ناڕاستەوخۆ بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆی لە پارێزگاکان بۆ ڕۆژانی جەژن هەڵوەشاندەوە و پارێزگاکانی سەرپشک کرد کە خۆیان بڕیار و ڕێنمایی بۆ ڕۆژانی جەژن دەربکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: پێویستە پارێزگار ڕوونکردنەوە لەبارەی سەردانەکەی بۆ هیندستان بدات

ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە نووسراوی فەرمی داوا لە هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی دەکەن لەڕێگەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنەوە هۆکار…
Total
0
Share