وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌ردانی سعودییه ده‌كات و پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات و پرسی لیبیا تاوتووێی دەكەن.
بە گوێرەی زانیارییە میدیاییەكان، ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی مەولود چاوش ئۆغلۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، بۆ ڕیازی پایتەختی سعودییە ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاتەکەیەتی له‌گه‌ڵ سعوودییه، كە له 2018ه‌وه هیچ سه‌ردانێكی بۆ ئەو وڵاتە ئەنجام نەداوە.
هاوكات بەرپرسێكی توركیا بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی تووە، ئامانجی سه‌ردانه‌كەی چاوش ئۆغلۆ ده‌ستپێكردنی قۆناغێكی نوێیه.
ئه‌و به‌رپرسه، كە نه‌یویستووه ناوی بهێنرێت باسیلەوەكردووە، توركیا و سعودییه له باره‌ی بازرگانی، په‌یوه‌ندی نێوان هەردوو وڵات و پرسه هه‌رێمایه‌تییه‌كان گفتوگۆ دەكەن.
ڕونیشیكردووەتەوە یەكێكی دیكە لەتەوەرەكانی كۆبوونەوەی نێوان وەزیری دەرەوەی توركیا و بەرپرسانی سعودییە، قه‌یرانی لیبیا و بڵاوبوونەوەی هێزەكانی توركیایە لە وڵاتان.