دوای سەردانەكانی كازمی ‏سعودیە و ئێران باڵیۆزخانە لە وڵاتی بەرامبەر دەكەنەوە

دیپلۆماتكارێكی ئێرانی ڕایدەگەیەنێت، دوای سەردانەكانی كازمی سعودیە و ئێران باڵیۆزخانە لە وڵاتی بەرامبەر دەكەنەوە و سەردانەكانی سەرۆك وەزیرانی عێراقیش بۆ ئەومەبەستە بوون.

هادی ئەفقی، دیپلۆماتکاری پێشووی ئێران، ناوەڕۆکی سەردانەکەی مستەفا کازمی بۆ تارانی پایتەختی ئێران ئاشکرا کرد.

ئەفقی بە میدیا عێراقییەكانی وتووە، کازمی بە پەیامێکی گرنگ خۆی گەیاندووەتە سعودیە و ئێران، کە بریتییە لە گێڕانەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و كردنەوەی باڵیۆزخانە لە هەردوو وڵاتەكەدا.

بە وتەی ئەو دیبلۆمەتكارە، كە وەكو زانیاریی لە بەرپرسێكی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەستیكەوتووە، كازمی نامەیەكی دەمی یان نووسراوی لە بەرپرسانی سعودیەوە بردووەتە تاران بۆ گەڕاندنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات.

باسی لەوەشكردووە، ئێران هەنگاوەكانی كازمی بە ئەرێنی ناوبرد بۆ گەڕاندنەوەی پەیوەندییەكانی نێوانیان لەگەڵ سعودیە و پێیوایە، كە عێراق سودێكی زۆر لە باشبوونەوەی پەیوەندییەكانی نێوان ئەو دوو وڵاتە دەبینێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رابەڕی باڵای دروزییەكان: هیچ دانوستانێك لەگەڵ ئەم دەسەڵاتە نوێیەی دیمەشق ناكەین

رابەڕی باڵای دروزییەكان رایگەیاند، ئەو كەسەی رابەڕایەتی ئێستای سوریا دەكات كەسێكی داواكراوە و بەهیچ شێوەیەك دانوستان لەگەڵ تاوانبارن…
زیاتر ببینە

بە یارمەتیی هاوڕێ کوڕەکەی.. ژنێک بە بەرچاوی منداڵەکانییەوە هاوسەرەکەی دەکوژێت

ڕاگەیاندنەکانی میسر بڵاویانکردووەتەوە، لە پارێزگای جیزە بە یارمەتیی هاوڕێ کوڕەکەی و بە بەرچاوی منداڵەکانییەوە، ژنێک هاوسەرەکەی خۆی کوشتووە.…
Total
0
Share