دەقی ئەو نامەیەی دیبلۆماتکارە سویسرییەکە دوای خۆکوشتنی لە تاران جێی هێشتبوو

دوو ڕۆژ پێش ئێستا خانمە دیبلۆماتکارێکی سویسری، لە تارانی پایتەختی ئێران لە شوێنی نیشتەجێبوونەکەیەوە خۆی فڕێدایە خوارەوە و دوای خۆی نامەیەکی جێهێشتووە، کە باسی دوو کوڕەکەی دەکات.

دەقی نامەکەی جێگری یەکەمی، باڵیۆزخانەی سویسرا لە تاران، کە دوای مردنی لەلایەن میدیاکانی ئێرانەوە بڵاوکرایەوە بەم شێوەیەیە: “تەرمەکەم ببەنەوە بۆ وڵاتەکەی خۆم (سویسرا) و کوڕەکەم ئاگادار بکەنەوە کە مردووم، دواتر تەرمەکەم بسوتێنن و لە تەنیشتی کوڕە کۆچکردووەکەمەوە خۆڵەمێشەکەم دابنێنن، هاوکات هەموو داراییەکەم بدەنە کوڕەکەی دیکەم”.

ڕۆژنامەی هەمشەهری ئێرانی بڵاویکردووەتەوە، “ئەو دەستنوسەی، کە لە ماڵەکەی (سیلڤۆی بۆرنەر) خانمە دیبلۆماتکاری سویسری دۆزراوەتەوە، بەراوردکراوە بە نوسراوەکانی دیکەی، دەرکەوتووە هەمان نوسینە”.

بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە ڕاگەیاندراوی کونسوڵخانەکە بۆ مەرگی سیلڤۆی نوسراوە و ئەو وتانەی لە خزمەتکاری ماڵەکە وەرگیراوە، “خانمە دیبلۆماتکارە سویسرییەکە هەمیشە شاد بووە و بێتاقەتی و فشاری دەرونی هێندە پێوە دیار نەبووە کە بگاتە خۆکوشتن”.

بابەتی پێشتر

توركیا دوای سێ ساڵ پەیوەندییەكانی لەگەڵ سعودییە ئاسایی دەكاتەوە

بابەتی دواتر

کونسوڵخانەی ئەڵمانیا لە هەولێر: بڕیارەکەی دادگا بۆ سزادراوانی بادینان بێ مانایە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share