سانا: ئەمریكا سەدان تانكەر “نەوتی دزراو”ی لە سوریاوە بۆ عێراق گواستوەتەوە

ئاژانسێكی هەواڵی سوری ئاشكرایكردووە، “هێزەكانی ئەمریكا سەدان تانكەری نەوتیان لە سوریاوە گواستوەتەوە بۆ عێراق.

لە هەواڵێكیدا ئاژانسی هەواڵی سوری “سانا” ڕایگەیاندووە، “هێزەكانی ئەمریكا دوێنێ سێشەممە 300 تانكەری پڕ لە نەوتی دزراوی كێڵگە نەوتییەكانی سوریایان گواستوەتەوە بۆ نێو خاكی عێراق”.

ئاژانسەكە ئەوەشی خستوەتەڕوو، “ئەو تانكەرانە لەڕێگای خاڵی سنووری وەلیدەوە براونەتە عێراق”.

پێشتر سانا ئاماژەی بەوەكردبوو، هێزەكانی ئەمریكا بەردەوامن لە گواستنەوەی نەوتی حەسەكە بۆ عێراق لەماوەی مانگی ڕابردوودا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عێراق: خاڵە سنوورییەكانی هەرێم لەژێر دەسەڵاتی ناوەنددا نین

بەرپرسێك لە دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عێراق ئاشكرایكردووە، خاڵە سنوورییەكانی هەرێم لەژێر دەسەڵاتی حكومەتی ناوەندیدا نین. ئەمڕۆ یەكشەممە 28ی…
Total
0
Share