كونسوڵگەریی ئەمریكا لەبارەی بوونی پەیوەندی بە دەستگیركراوانی بادینانەوە، بۆ ئێستا دەدوێت

چالاكوانانی دەستگیركراوی بادینان

وتەبێژی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لە وەڵامی تۆمەتباركردنی دەستگیركراوانی بادینان بە بوونی پەیوەندی لەگەڵ كونسوڵگەریی ئەمریكا، كونسوڵگەرییەكە دەڵێت، “چاوەڕوانیمان لە حکومەتە خانەخوێکان لە سەرانسەری جیهاندا ئەوەیە کە ڕێز لە کاری دیبلۆماتە ئەمەریکیەکان بگرن، کە بەهەمان شێوەی ڕۆژنامەنوسان لەگەڵ خەڵکی جۆراوجۆر کۆدەبنەوە بۆ ئەوەی بتوانن کارەکانیان بکەن”.

وتەبێژی کونسوڵخانەی ئەمریکا بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، ” لەگەڵ ئەوەی کە ئێمە قسە لەسەر تاکە کەیسی دادگاکان ناکەین، بەڵام ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە ساتی دامەزراندنیەوە پشتیوانی لە ئازادی ڕادەربڕین و ڕاگەیاندن کردووە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئازادی ڕادەربڕین و ڕاگەیاندن بەشێکە لە شوناسمان و بەردەوام دەبین لە داکۆکیکردن لێی، وەک یەکێک لە بەها سەرەکیەکانمان، هەروەها بەردەوام دەبین لە جەختکردنەوە لە گرنگی ڕێوشوێنی یاسایی و سەروەری یاسا، بەدەستڕا گەیشتن بە پارێزەریشەوە”.

ئەو وتەبێژەی کونسوڵخانەی ئەمریکا ڕاشیگەیاند، “ئێمەش بەهەمان شێوەی ئەو ڕێزەی چاوەڕێی دەکەین هەڵسوکەوت لەگەڵ ئەو دیبلۆماتانە بیانیانە  دەکەین، کە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کاردەکەن، بە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشەوە. “

بابەتی پێشتر

هەپەگە: ئەگەر پێشمەرگە هاوكاریمان ناكات با ئاستەنگمان بۆ دروست نەكات

بابەتی دواتر

توركیا دوای سێ ساڵ پەیوەندییەكانی لەگەڵ سعودییە ئاسایی دەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share