مینحەی مانگانەی 639 زیندانی سیاسی پەسەندكرا

10 ساڵی مینحەیان تەواوکردووە و هیچ موچەیەکی دیكەیان نییە

حكومەتی هەرێمی كوردستان، مینحەی مانگانەی 639 زیندانی سیاسی پەسەندكرد و بەردەوامی پێدەدات بە مەرجی نەبوونی هیچ مووچەیەكی دیكە.

عەبدوڵڵا حاجی مەحمود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویكردەوە، پاڵپشت بە فەرمانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، وردبینی و پێداچوونەوە بە لیستەکانی زیندانیکراو و گیراوی سیاسی كراوە و بڕیاردرا بە بەردەوامبوون و خەرجکردنی مینحەی مانگانە وەک وەجبەی یەکەم بۆ 639 زیندانی سیاسی.

بەپێی وتەی وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان، ئەو زیندانییە سیاسیانە ماوەی 10 ساڵی مینحەیان تەواوکردووە و هیچ موچەیەکی دیكەیان نییە.

ناوبراو جەختی لەوەشكردووەتەوە، “لیژنەکانی چاکسازی بەردەوام دەبن بۆ پێداچوونەوە بە لیستەکانی زیندانیکراو و گیراوی سیاسی تا ئەو کەسانەی شایستەن بەپێی یاسا و ڕێنماییەکان مینحەی مانگانەیان بۆ خەرج بکرێت”.

بەپێی فەرمانە وەزارییەكە كە لە نوسراوەكەدا ئاماژەی پێكراوە، پێویستە هەر یەكێك لەوانە لە ڕێگەی بایۆمەتری و بەڵێننامەی دادنوسەوە بیسەلمێنن كە هیچ موچە و مینحەیەكی تریان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵی عێراق نییە.

 

بابەتی پێشتر

زیاتر لە 800 حاڵەتی نوێی توشبوون بە كۆرۆنا تۆماركرا

بابەتی دواتر

حكومەتی هەرێم كرێی ئاوی ماڵان و شوێنە گشتییەكانی كەمكردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستبەسەر كارگەیەكی ماددەی هۆشبەر دەگرێت و 4 تۆمەتبار دەستگیردەكات

هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بەهەماهەنگی و ئاڵۆگۆڕی زانیاریی هەواڵگریی نێودەوڵەتی و وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی…
Total
0
Share