گەرمیان.. رووداوێکی هاتوچۆ مردنی کەسێک و برینداربوونی چواری دیکەی لێکەوتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە سنووری ئیدارەی گەرمیان ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و لەئەنجامدا کەسێک گیانیلەدەستدا و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.

موقەدەم عەلی جەمال قەدوری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، “ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لە نزیک ناحیەی خان ئۆتۆمبێلێک لە جۆری توێتا ماجیستا بە چوارسەرنشینەوە وەرگەڕا و لە ئەنجامدا کەسێک گیانیلەدەستدا  وچوار کەسی دیکەش برینداربوون”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “ئەو کەسەی گیانیلەدەستداوە ناوی سوبحی عومەر عەزیزە و تەمەنی  45 ساڵە دانیشتووی سپیەسەری سەربە ناحیەی خانە و سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە بووە، بریندارەکانیش شۆفێر و سەرنشینی دیکەی ئۆتۆمبێلەکە بوون”.

ئاشکراشی کرد، “ئێستا بریندارەکان لەنەخۆشخانەی قەزای کفری چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە و تەرمەکەش بەمەبەستی توێکاری رەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە.

.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە رۆژانی جەژندا هاتوچۆی بارهەڵگر لەسەر ئەم رێگایە قەدەغەدەکرێت

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران رایدەگەیەنێت، لە رۆژانی جەژندا، هاتوچۆی بارهەڵگر لەسەر رێگای هاملتۆن قەدەغەیە. بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران…
Total
0
Share