بۆ ڕێكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە چەند بڕیارێك دەركران

كۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی باڵای ڕێكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە

لیژنەی باڵای ڕێكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە كۆبووەوە و هه‌نگاوه‌كانی پرۆسه‌ی چاكسازی له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه،‌ و كه‌موكوڕی و پێداویستییه‌كانی وه‌زاره‌تەكە و چۆنیەتیی چارەسەركردنیان تاوتوێكرا.

كۆبوونەوەی لیژنەكە ئەمڕۆ دووشەممە بە بەسەرپەشتی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێم و جێگرانی سەرۆكی هەرێم بەڕێوەچوو.

شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە ڕایگەیاند، هه‌نگاوه‌كانی پرۆسه‌ی چاكسازی له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌ هاوكاریی و پشتگیریی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان، هەروەها كه‌موكوڕی و پێداویستییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و چۆنیه‌تیی چاره‌سه‌ركردنیان تاوتوێكردووە.

وەزیری پێشمەرگە لە پەیجی خۆی بڵاویشیكردەوە، بەشێکی دیکەی کۆبونەوەكەیان گفتۆگۆکردن بووە لەسەر هه‌ماهه‌نگیی پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ فیدراڵییه‌كانی عێراق و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش به‌تایبه‌تی له‌ ناوچه‌كانی مادده‌ی 140ی ده‌ستوور.

لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كانی دیكه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ لیژنه‌كه‌ زیادبكرێن و پێویستییه‌ به‌په‌له‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ هێڵه‌كانی پێشه‌وه‌ی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی داعش دابینبكرێن، وەك ئەوەی شۆڕش ئیسماعیل ئاماژەی پێداوە.

لای خۆیەوە لیوا قارەمان شێخ کەمال، جێگری سەرۆک ئەرکان بۆ ئۆپەراسیۆنەکان لە وەزارەتی پێشمەرگە بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ تایبەت بووە بە گفتوگۆكردن لەبارەی بەرنامەی چاكسازی وەزارەتی پێشمەرگە و ڕێكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە”.

وتیشی، “یاسای چاكسازی كە پەسەندكراوە چەند خاڵێكی تێدایە تایبەتە بەهێزەكانی پێشمەرگە و ڕێكخستنەوەی دۆسیەی هەموو هێزەكانی پێشمەرگە و هێزەكانی 70 و 80، بۆ ئەوەش چەندین لیژنە پێكهێنراوە و كاریانكردووە و هەنگاوی باش نراوە”.

بابەتی پێشتر

مەسرور بارزانی و محەمەد حەلبوسی كۆبوونەوە

بابەتی دواتر

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ناڕەزایی لەسەر سەردانەكەی خلوسی ئاكار دەردەبڕێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share