سەعدی ئەحمەد پیرە: كەس ناتوانێت سێ مانگ بە یەك مووچە بژی

وتەبێژی یەكێتی رایدەگەیەنێت، سەردانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ هەرێمی كوردستان ئیجابی بووە و لەبارەی گرفتی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمیشەوە دەڵێت، “كەس ناتوانێت سێ مانگ بە یەك مووچە بژی”.

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، نیگەرانم لە دۆخی خوێندكاران كە پڕۆسەی خوێندنیان راگیراوە و خوێندكاران ئەو لایەنە نین كە سزابدرێن لە هەمانكاتدا مامۆستایان مافی خۆیان مووچەكانیان پێبدرێت و كەس ناتوانێت سێ مانگ بە یەك مووچە بژی و پێویستە هەموو هەوڵێك بدەین كە پڕۆسەی خوێندن دەستپێبكاتەوە.

لەبارەی سەردانەكەی محەمەد شیاع سودانی بۆ هەرێمی كوردستان، وتەبێژی یەكێتی وتیشی، “سەردانی سەرۆك وەزیران ئیجابی بووە و ئومێددەكەین كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەربكرێت و مامۆستایان و مووچەخۆران مافی خۆیانە مووچەیان پێبدرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی: هەوڵی سەرخستنی پرۆسەی چاكسازی لە وەزارەتی پێشمەرگەدا دەدەین

وەزارەتی پێشمەرگە و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی جه‌خت له‌ به‌ره‌ودان و سه‌رخستنی زیاتری پرۆسه‌ی چاكسازیی له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا دەكەنەوە. لە…
Total
0
Share