ئەنجومەنی وەزیران لە تێکدانی سروشتیی ڕوبارەکانی هەرێم ئاگادار دەکرێتەوە

دەستەی ژینگەی هەرێم لە نوسراوێکدا بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، ئاماژە بەوەدەکات کە ماوەیەکی زۆرە خاوەن کارگەکانی چەو و لم لە گەرمیان بەشێک لە سروشتی ڕوباری سیروانیان بۆ کارەکانیان تێکداوە.

ده‌سته‌ی ژینگه‌ داوای پێكهێنانی لێژنه‌یه‌ك ده‌كات له ‌لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان سه‌باره‌ت به‌ مۆڵه‌تی کارگەکانی چه‌و و لم بەگشتی.

دەستەی ژینگەی هەرێم ئاماژە بەوەدەکات، ” پێمان باشه‌ به‌ چاوێكی ژینگه‌ پارێزییه‌وه‌ لیژنه‌یه‌ك پێكبهێنرێت، له‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌ی گونجاو بگیرێته‌ به‌ر بۆ پابه‌ندكردنی ئه‌و كارگانە، هەروەها هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مۆڵه‌ت و لادانی ئه‌و كارگه ‌و كانانه‌ی چه‌و و لم كه‌ پابه‌ند نابن ، به‌تایبه‌ت، كه‌ ئه‌مساڵ له ‌زۆر ناوچه‌دا زه‌نگی وشكه‌ ساڵی لێدراوه‌ و، ئیداره‌دانی ئاویش میكانیزمی نوێی ده‌وێت”.

ماوه‌یه‌كی زۆره‌ ده‌یان كارگه‌ و كانه‌كانی چه‌و و لم له‌سه‌ر هه‌ندێك له‌ ڕوباره‌كانی هەرێمدا بوونه‌ته‌ هۆی تێكدانی سروشت و ژینگه‌ی كوردستان ، هه‌ندێكیان بێ موڵه‌تن و، هه‌ندێكیشیان ده‌ڵێن كه ‌مۆڵه‌تی كاركردنیان لای وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كانه.

لەبارەی تێکدانی سروشتی ڕوباری سیروان بینەری ئەم ڕاپۆرتە بە، کلیک لێرەبکە

بابەتی پێشتر

سبەی یەکەم ڕۆژی پێشانگای فۆتۆگرافیی وۆرڵد پرێس فۆتۆ لە سلێمانی دەکرێتەوە

بابەتی دواتر

چوار سەلەفی لە شاری مەریوان هەوڵی سەربڕینی چەند کەسێکیانداوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێگای چەمچەماڵ-سلێمانی داخرا

بەڕێوەبەرایەتیی رێگاوبانی چەمچەماڵ، رایگەیاند، ئێستا رێگای رۆیشتن لە چەمچەماڵ بۆ سلێمانی داخراوە. بەڕێوەبەرایەتیی رێگاوبانی چەمچەماڵ، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share