رێگای چەمچەماڵ-سلێمانی داخرا

بەڕێوەبەرایەتیی رێگاوبانی چەمچەماڵ، رایگەیاند، ئێستا رێگای رۆیشتن لە چەمچەماڵ بۆ سلێمانی داخراوە.

بەڕێوەبەرایەتیی رێگاوبانی چەمچەماڵ، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری سەرجەم شۆفێران دەکەینەوە کە پردی ” ئاوەتەقیوەکە” لەسەر رێگای چەمچەماڵ-سلێمانی نۆژەندەکرێتەوە و چاکسازی لە جۆینەکانی دەکرێت، بۆیە بۆ ماوەیەک رێگاکە لە چێشتخانەی سیروان تاوەکو سایلۆی چەمچەماڵ دەکرێت بە یەک ئاراستە(یەک ساید).

بەپێی راگەیەندراوەکە، ئێستا رێگای رۆیشتن لە چەمچەماڵ بۆ سلێمانی داخراوە و هێمای هاتوچۆ دانراوە، بۆیە پێویستە شۆفێران وریابن، تاوەکو چاککردنەوەی رێگاکە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست: حکومەت یاری بە هەستی مامۆستایانی گرێبەست کرد

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست، رایەگەیاند، “حکومەتی کاربەڕێکەر یاری بە هەستی مامۆستایانی گرێبەست کرد”. عەلی رەئوف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی…
زیاتر ببینە

بۆ یەك هەفتە سەرجەم ناوەندەکانی ڤاکسین تایبەتدەکرێن بە مامۆستایان

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا ئەم هەفتەیە سەرجەم ناوەندەکانی ڤاكسینكردن تایبەتبكرێت بە مامۆستایان، وەزیری تەندروستیش داوا لە مامۆستایان…
Total
0
Share