لە جەلەولا ژمارەیەك چەكدار بە بۆردوومانی هێزەئەمنییەكان كوژران

هێزەئەمنییەكان بۆردوومانی ناوچەیەكی ناحیەی جەلەولایان كرد و بەهۆیەوە چەند چەكدارێك كوژراون.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستیەوە، ئەمشەو هێزەئەمنییەكان بۆردوومانی ناوچەی “ئوم حونتە”ی جەلەولایان كردووە، بەهۆیەوە چەند چەكدارێك كوژراون.

وتیشی، تائێستا نازانرێت ئەو كەسانەی كوژراون چەكداری داعشن یاخود بۆ ڕاوەماسی هاتوونەتە ناوچەكە.

بەوتەی سەرچاوە ئەمنییەكانی ناوچەكەش كە قسەیان بۆ پەیامنێری ئێستا كردووە، لەترسی بۆسەی چەكدارانی داعش هێزەئەمنییەكان نەچوونەتە سەر شوێنەكە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری نەوتی عێراق: بەم نزیکانە هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێدەکاتەوە

وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم پەیوەستە بە دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنان لە کێڵگەکانی هەرێم، گفتوگۆ لەگەڵ کۆمپانیاکانی…
Total
0
Share