چوار سەلەفی لە شاری مەریوان هەوڵی سەربڕینی چەند کەسێکیانداوە

شەوی ڕابردوو چوار کەس کە خۆیان وەک سەلەفی ناساندووە، هێرشیان کردووەتەسەر گەڕەکی دارسێران لە شاری مەریوان و بەبیانوی فرۆشتی مەی لەو کۆڵانە هەوڵی سەربڕینی چەند کەسێکیانداوە.

ئەو چوار کەسە سەلەفییە، بە شمشێر و کڵاشینکۆف و چەقۆوە هێرشیانکردووەتە سەر چەند ماڵێک لە گەڕەکی دارسێران و پاساوی ئەوەیان هەبووە، کە لەو گەڕەکەدا مەی فرۆشراوە.

بەپێی زانیاری سەرچاوەیەک لە شاری مەریوانەوە بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا ئاشکراکرد، “ئەو کەسانەی لە هێرشەکەدا بەشداربوون ناسراونەتەوە و ناویان موحەمەد ئافتابی، ئەحمەد نادری، زانیار ئافتابی، نەوشیروان قادری،ە و چەند کەسێکیان بریندار کردووە”.

بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەکە، دانیشتوانی گەڕەکی دارسێران وەڵامی ئەو چەند سەلەفییەیان داوەتەوە و ناچاریان کردوون شوێنەکە چۆڵبکەن.

ئەگەرچی تا ئێستا بەرپرسانی شاری مەریوان لێدوانی فەرمیان لەوبارەیەوە نەداوە، بەڵام بەشێک لە دانیشتوانی شاری مەریوان گومانی ئەوەیان بۆ دروستبووە، کە ئەو کەسانە لەلایەن خودی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە پشتگیری دەکرێن.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی وەزیران لە تێکدانی سروشتیی ڕوبارەکانی هەرێم ئاگادار دەکرێتەوە

بابەتی دواتر

دوو مووشەك ئاڕاستەی فڕۆكەخانەی بەغداد كران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەنجێك بە چەكی تاپڕ كوژرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان بڵاویكردەوە، هاوڵاتییەكی تەمەن 20 ساڵ بەچەكی تاپڕ كوژراوە و براكەشی دەستگیركرا. موقەدەم عەلی جەمال قەدوری،…
Total
0
Share