پاریس قاسەكەی بۆ مباپی كردەوە

ئیدارەی یانەی پاریس سانجێرمان بەردەوامە لە بەرزكردنەوەی گرێبەستەكەی مباپی تەنها لە پێناو ئەوەی ڕازی بكات لە فەڕەنسا بیهێڵێتەوە.

رۆژنامەی لۆپاریزیان ئاشكرایكردووە، ئیدارەی پاریس گرێبەستێكی نوێی خستۆتە بەردەم مباپی هێرشبەری لاوی فەڕەنسی.

گریبەستەكە بۆ ماوەی دوو وەرز دەبێت بە موچەی ساڵانەی 50 ملیۆن یۆرۆ، سەرباری ئەوەش 100 ملیۆن یۆرۆی وەك دیاری مانەوەكەی پێدەبەخشێت.

گرێبەستی مباپی كۆتایی ئەم وەرزە تەواو دەبێت و یانەی ڕیاڵ مەدریدیش دەیەوێت بیباتە ڕیزەكانییەوە.

ئیدارەی پاریس تا ئێستا سێ گرێبەستی خستۆتە بەردەم مباپی فەڕەنسی، بۆ ئەوەی لە ڕیزەكانیدا بمێنێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مه‌درید بۆ جاری 12 له‌مێژوویدا جامی سوپه‌ری ئیسپانیای به‌رزکرده‌وه‌

یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید یاریی کۆتایی جامی سوپه‌ری ئیسپانیای به‌رامبه‌ر ئه‌تله‌تیک بلباو ئه‌نجامدا و بردنه‌وه‌ی تۆمارکرد. ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌ له‌یاریگای…
Total
0
Share