گرنگترین یارییەکانی ئەمڕۆ، یەکشەممە بەکاتی هەرێمی کوردستان

خشته‌ و کاتی یارییه‌کانی ئه‌مڕۆ به‌ کاتی هه‌رێمی کوردستان

ئەمڕۆ، یەکشەممە خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا بەردەوامییان دەبێت، چەندین ڕوبەڕووبوونەوەی ئاگرین ئەنجامدەدرێن.

لە خولی نایابی ئینگلیزی (هەفتەی 34) زۆرینەی گەورەکان یاریدەکەن، نیوکاسڵ لە یاریگای خۆیدا بەرامبەر ئارسیناڵ یاریدەکات، هەروەها مانچستەر یونایتد لە ئۆڵدترافۆرد یاری لوتکە بەرامبەر لیڤەرپوڵ ئەنجامدەدات.

لەم ڕووبەڕوبوونەوە ئاگرینەدا (یونایتد – لیڤەرپوڵ)، شەیتانە سوورەکان بۆ بەردەوامبوونی ململانێکانیان لەگەڵ مانچستەر سیتی پێویستیان بە بردنەوە دەبێت، لە ئەگەری دۆڕاندنیاندا نازناوی ئەم وەرزەی پریمەرلیگ لە بەرژەوەندی سیتیزن یەکلاییدەبێتەوە.

خولی ئیسپانیا هاوشێوەی خولەکانی دیکە ململانێکان تیایدا دەگاتە لوتکە، لە چوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی 34 یانەی ڤالێنسیا لە یاریگای مێستایا میوانداری بەرشلۆنە دەکات.

لە خولی ئیتاڵیا بەهەمان شێوە یارییەکانی هەفتەی 34 سازدەکرێن، لە گرنگترینیاندا یانەی ئودینێزی ڕوبەڕووی یوڤانتۆس دەبێتەوە.

 

پریمەرلیگ (هەفتەی 34)

نیوکاسڵ – ئارسیناڵ (4:00)

مانچستەر یانیتد – لیڤەرپوڵ (6:30)

تۆتنهام – شیفێڵد یونایتد (9:15)

 

لالیگا (هەفتەی 34)

بەلەد وەلید – ڕیاڵ بیتیس (3:00)

ڤیاڕیاڵ – خیتافێ (5:15)

غەڕناتە – قادیش (7:30)

ڤالێنسیا – بەرشلۆنە (10:00)

 

کالچیۆ (هەفتەی 34)

لازیۆ – جێنەوا (1:30)

ساسولۆ – ئاتالانتا (4:00)

ناپۆلی – کالیەری (4:00)

بۆلۆنیا – فیۆرنتینا (4:00)

ئودینێزی – یوڤانتۆس (7:00)

سامپدۆریا – ڕۆما (9:45)

 

لیگا 1 (هەفتەی 35)

بۆردۆ – ستاد ڕینس (2:00)

لۆریان – ئینجێر (4:00)

دیجۆن – میتز (4:00)

نیم ئۆڵۆمپیکۆ – ستاد ڕیمس (4:00)

ستاد بریست – نانت (4:00)

مۆنتیپیلێ – سانت ئیتیان (6:05)

مۆناکۆ – لیۆن (10:00)

بابەتی پێشتر

وەزیری پەروەردە: بەپێی پلان دوای جەژن دەرگای قوتابخانەکان دەکەینەوە

بابەتی دواتر

ئەگەر هەیە ئەمڕۆ نازناوەکانی خولی ئینگلیزی و ئیتاڵیا یەکلاییببنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئۆبامیانگ دەبێتە ئوزێلی نوێ !

هێرشبەری گابۆنی یانەی ئارسیناڵ، پیێر ئایمیریک ئۆبامیانگ ئاستی بە پێی پێویست نییە و چاوەڕواندەکرێت لە داهاتوویەکی نزیکدا لە…
Total
0
Share