سپۆرت: کات و وادەی کلاسیکۆ بڕیاری لێدراوە و بەم نزیکانە دەبێتە فەرمی

BARCELONA, SPAIN – DECEMBER 18: Lionel Messi of FC Barcelona tries to control the ball surrounded by Sergio Ramos, Francisco Alarcon ‘Isco’, Toni Kroos and Casemiro of Real Madrid CF during the Liga match between FC Barcelona and Real Madrid CF at Camp Nou on December 18, 2019 in Barcelona, Spain. (Photo by Alex Caparros/Getty Images)

 

ڕۆژنامە ئیسپانییەکان پێشوەخت کات و وادەی ئەنجامدانی یاری کلاسیکۆی لالیگا لە نێوان یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە ئاشکرادەکەن.

ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی نوێترین زانیارییەکانی لەبارەی کلاسیکۆوە بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەیکردووە، کلاسیکۆی چوون لە یاریگای کامپ نو جیاوازدەبێت لە کلاسیکۆکانی وەرزی ڕابردوو.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ڕۆژنامە کەتەلۆنییەکان کەوتووە، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا و ڕایەڵەی یانەکان بڕیاریانداوە لە ڕێکەوتی 24ی مانگی تشرینی یەکەم (ئەم مانگە) یەکەمین کلاسیکۆی لە یاریگای کامپ نو لەنێوان بەرشلۆنە و ڕیاڵ مەدرید سازبکرێت.

کاتی یارییەکەش لەنێوان کاتژمێرەکانی دوو تا پێنجی پاش نیوەڕۆ (بەکاتی هەرێمی کوردستان) تاووتوێی لەسەرکراوە، زۆرینەی ئەندامانی فیدراسیۆن سووربوون لەسەر هەڵبژاردنی کاتژمێر چواری پاش نیوەڕۆ بۆ ئەنجامدانی یارییە بەهێزەکە، ئەم بڕیارەشیان چەند هۆکارێکی لەپشتەوە بووە.

https://www.facebook.com/Estaspor/posts/201611001329747

لەهەموو هۆکارەکان گرنگتر، بەدەستهێنانی داهاتی زیاترە لە مافەکانی پەخشی تەلەڤیزیۆنی، چونکە لەو کاتەدا زۆرینەی هەوادارانی تۆپی پێ لە کیشوەری ئاسیا دەتوانن بینەری یارییەکەبن.

ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی هەمان زانیاری بڵاوکردووەتەوە نوسیویەتی، ” ڕەنگە بڕیارەکە خواستی هەوادارانی کیشوەری ئاسیای لەسەربێت، بەڵام ئەوروپییەکان پێیان باشبووە هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو لە درەنگانێکی شەو ئەنجامبدرێت، بەڵکو ئەو زانیارییانەی بڵاوبوونەتەوە دروستن و گۆڕانکاری بەسەردا نایەت، لەم چەند ڕۆژەی داهاتوودا لالیگا بە فەرمی کات و وادەی کلاسیکۆ ئاشکرادەکات”.

بابەتی پێشتر

دێوەزمەکەی ئیسپانیا ڕیاڵ مەدریدی هەڵبژاردووە و ناگەڕێتەوە بۆ بەرشلۆنە

بابەتی دواتر

گواردیۆلا شوێنگرەوەی ئەگوێرۆی لە ئەڵمانیا دۆزیوەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share