وەزیری پەروەردە: بەپێی پلان دوای جەژن دەرگای قوتابخانەکان دەکەینەوە

وەزیری پەروەردە دووپاتیدەكاتەوە، لەپلانیاندایە دوای جەژنی ڕەمەزان دەرگای قوتابخانەكان بكەنەوە، دان بەوەدا دەنێت، كە خوێندنی ئۆنلاین جێگەی خوێندنی ناو پۆلی نەگرتووەتەوە، وتیشی، “لە پلانیشماندایە قەرەبووی ئەو ماوەیە بکەینەوە، کە بەهۆی کۆرۆناوە فەوتاوە”.

وتیشی، ئێستا کێشەی پەروەردە جیهانییە و تەنها پەیوەست نییە بە هەرێمی کوردستان، بەڵکو لەجیهاندا 174 ملیۆن و 240 هەزار و 920 قوتابی بەشێوەیەکی تەواوەتی دەرگای قوتابخانەکانیان بەسەردا داخراوە.

ئالان حەمەسەعید ڕاشیگەیاند، بەپێی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان، ئەو لێکەوتانەی کۆرۆنا لەسەر کەرتی پەروەردە دایناوە، پێویستی بە چەند ساڵێک دەبێت تاوەکو وەک پێشتری لێبێتەوە.

ئاماژەی بەوەکرد، لە هەرێمی کوردستان دوو ملیۆن مامۆستا و قوتابی لە ناوەندەکانی خوێندندان، جوڵەی ئەو ژمارە زۆرە لە ناوەندەکاندا ئاسایی نییە و گرنگترین شت پاراستنی گیانی مامۆستایان و خوێندکارانە.

سەبارەت بە پلانی وەزارەتی پەروەردە دەڵێت، “لەگەڵ یونسێف لەهەوڵی چڕداین بۆ دانانی ستراتیژییەتی گشتیی خوێندنی ئەمساڵ و قەرەبووکردنەوەی ئەو ماوەیەی، کە فەوتاوە”.

باسیلەوەشکرد، “بەپێی ئەو پلانەی دامانناوە دوای جەژنی ڕەمەزان دەرگای خوێندنگەکان دەکەینەوە و پسپۆڕانی پەروەردەش بەپێی پلانێک بابەتەکانی خوێندنیان بۆ وەرزی یەکەم و دووەم پوختکردووەتەوە”.

وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم وتیشی، “دوای جەژن پسپۆڕانی پەروەردە پلانێکی دیکە دادەنێن بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو بەشانەی کە نەخوێنراون، ئەگەر دۆخی خوێندنی ساڵی داهاتوو باشبێت، بۆ بازنەی یەکەم چوار هەفتە، بازنەی دووەم سێ هەفتە و بازنەی سێیەمیش، کە ئامادەییەکان دەگرێتەوە، ماوەی دوو هەفتە قەرەبوو دەکرێنەوە”.

 

بابەتی پێشتر

زەریف داوای لێبوردن لە لایەنگرانی قاسم سولەیمانی دەكات

بابەتی دواتر

گرنگترین یارییەکانی ئەمڕۆ، یەکشەممە بەکاتی هەرێمی کوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەركردەیەكی دەوڵەتی یاسا: دەروازە سنوورییەكانی هەرێم هیچ چاودێرییەكیان بەسەرەوە نیە

سه‌ركرده‌یه‌كی ده‌وڵه‌تی یاسا ڕایگەیاند، له بازاڕەكانی ‌عێراق و هه‌رێمی كوردستان نرخی مادده‌ خۆراكییه‌كان به‌رزبووه‌ته‌وه ‌و دەشڵێت، “ده‌روازه‌ سنووریيه‌كانی…
Total
0
Share