ئۆبامیانگ دەبێتە ئوزێلی نوێ !

هێرشبەری گابۆنی یانەی ئارسیناڵ، پیێر ئایمیریک ئۆبامیانگ ئاستی بە پێی پێویست نییە و چاوەڕواندەکرێت لە داهاتوویەکی نزیکدا لە پلانەکانی مایکڵ ئارتێتا دووربخرێتەوە.

لە کۆتا شەش ڕوبەڕوبوونەوەی ئارسیناڵ لە خولی نایابی ئینگلیزی، ئۆبامیانگ تەنها گۆڵێکی تۆمارکردووە و لە ڕووی کوالیتیەوە خراپ بووە و نەیتوانیوە وەک گۆڵکاری یانە تواناکانی بسەپێنێت.

لەم بارەیەوە جەیمی کاراگێر، ئەفسانەی لیڤەرپوڵ لە پڕۆگرامی “مۆندەی نایت فوتباڵ”ی تۆڕی “سکای سپۆرت” ڕایگەیاندووە، “پێموابێت ئیدارەی ئارسیناڵ و مایکڵ ئارتێتای ڕاهێنەر دووبارە تووشی دڵەڕاوکێ و کێشە دەبنەوە، ئەمجارە هۆکارەکە ئۆبامیانگە، کەیسەکە هاوشێوەی ئوزێلە و ئیدارەی یانە زەبەلاحەکە دەترسن بابەتی ئوزێل دووبارە ببێتەوە”.

هەروەها دەڵێت، ” بڕی 300 بۆ 350 هەزار پاوەند لە هەفتەیەکدا بە یاریزانێک دەدەن، بەڵام لە وەرزی داهاتووەوە بیر لەوە دەکەنەوە سوودی بۆ پڕۆژەی یانە نەماوە، تەنانەت یاریزانەکە کوالیتی خراپە و ئەو بڕە پارە زۆرە ناهێنێت کە پێیدراوە، دوورخستنەوەی بۆسەر کورسی یەدەگ دەبێتە زیانێکی دیکە و هەمان سەرئێشەی ئوزێل دووبارە دەکاتەوە، چونکە تازە بۆندەکەی نوێکراوەتەوە”.

ئۆبامیانگ و محەمەد سەڵاح لە  روبەڕوبوونەوەی نێوان لیڤەرپوڵ و ئارسیناڵ کە (3-0) لە بەرژەوەندی لیڤەرپوڵ کۆتاییهات

لەم وەرزەدا ئۆبامیانگ تەنها نۆ گۆڵی تۆمارکردووە و لە ڕیزبەندی گۆڵکاران و باشترینەکانی ئارسیناڵ و پریمەرلیگدا نییە، لە ڕوبەڕوبوونەوەکاندا هاوشێوەی یاریزانێکی ئاسایی دەرکەوتووە و لە ڕووی ژمارەییەوە نەیتوانیوە ململانێی ئەلیکساندەر لاکازێتی هێرشبەری فەرەنسی هاوڕێی بکات، هەموو ئەمانە لە کاتێکدایە کە بۆ ماوەی سێ وەرزی دیکە بۆندەکەی نوێکراوەتەوە و بەڕێوبەرانی گانەرز ناتوانن لە ڕووی کارگێڕی و یاساییەوە گفتوگۆی لەگەڵدابکەن.

بابەتی پێشتر

سەرۆکی یوڤانتۆس ڕاهێنەری نوێی دەستنیشانکردووە

بابەتی دواتر

پلانی چییە؟ ڕیکێلمی ببێتە سەرۆکی ڕیاڵ، زێدان دووردەخاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
6
Share