لە کۆی زیاتر 1500 کاندیدی هەڵبژاردن نزیکەی 400 کەسیان ژنن

lfkjr

بە پشت بەستن بەو داتایەی کە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن بڵاویکردووەتەوە تا ئێستا زیاتر لە 1500 کاندید خۆیان بۆ بردنەوەی کورسییەکانی بازنەکان هەڵبژاردووە و لەو ژمارەیە نزیکەی 400 کەسیان لە ژن پێکهاتووە.

بەپێی ئەو داتایەی کە دوێنێ کۆمسیۆنی هەڵبژاردن بڵاویکردەوە کۆی ژمارەی کاندیدانی پێشکەشکراو بە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان 1640 بووە  و کۆی ژمارەی کاندیدانی رەگەزی مێ 388 کەس بوون.

لە داتاکەدا هاتووە، ” کۆی ژمارەی کاندیدانی تاکەکەسی ژمارەیان 625 کەس بووە و ژمارەی کاندیدانی پێکهاتەکان 51 کاندید بووە.

ئەگەرچی ئەمڕۆ یەکی ئایار کۆتا وادە بوو بۆ وەرگرتنی ناوی کاندید و هاوپەیمانییەکان لەلایەن کۆمسیۆنەوە، بەڵام تا ئێستا ئاماری فەرمی لایەنەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئاشکرا نەکراوە.

بابەتی پێشتر

بافڵ تاڵەبانی: پێشتر هۆشداریمان دابوو لە بۆشایی ئەمنیی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق

بابەتی دواتر

کیسنجەر: ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمریکا و چین هەڕەشە لە هەموو جیهان دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share