(١٢) فیلمی دوکۆمێنتاری تۆپی پێ، یاریدەدەرت دەبێت بۆ کەمکردنەوەی فشارەکان و بێزاری کەرەنتین

بەهۆی ڕاگرتنی چالاکییە وەرزشییەکان لە جیهان بەگشتی، هەوادارانی تۆپی پێ لەماڵەکانیان بەهۆی کەرەنتین کردنیانەوە بێزاربوون و بەدوای دەرچەیەکدا دەگەڕێن بۆ خۆسەرقاڵکردن.

هیچ شتێک لەبەردەم هاندەرانی تۆپی پێدا نەماوەتەوە لەنێو ماڵەکانیان جگە لە وەرزشکردن، بۆیە باشترین چارەسەر ئەوەیە خۆیان بە لێدانەوەی گرتەی ڕووبەڕوبونەوەکان سەرقاڵ بکەن تا ئەوکاتەی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەڕەوێنەوە و خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا دەستپێدەکەنەوە.

ماڵپەڕی گۆڤاری فرانس فوتباڵ چارەیەکی دیکەی بۆ شکاندنی بێزاری هەوادارانی بواری تۆپی پێ پێشنیازکردووە، ئەویش سەیرکردنی ئەو فیلمە دوکۆمێنتارییانەیە کە لەڕابردوودا نمایشکراون ئێستا کاتییەتی دووبارە لێبدرێنەوە.

سەرچاوەکە پێی وایە، سەیرکردنی ئەم فیلمانە بۆ دەوڵەمەندکردنی زانیاری هاندەران و لەهەمان کاتیشدا بۆ ڕەواندنەوەی بێزارییان سودی دەبێت، فیلمەکانایش پێکهاتوون لە:

. بەشێوازی کلەیرفۆنتین: ئەم فیلمە دوکۆمێنتارییە نهێنییەکانی ئەکادیمیای کلەیرفۆنتینی فەرەنسی ئاشکرادەکات، کە لەڕێگەیەوە چەندین یاریزانی وەک حاتم بن عەرفە و دیابی و جۆردان گەیشتونەتە لوتکەی تۆپی پێ.

. بنزیما و جەنگی چوار ئەستێرە: فیلمەکە باس لەژیانی کەریم بنزیمە و ئەو ساتانەدا دەکات کە چوار نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی چنیوەتەوە، هەروەها ئەو بەرەوپێشچوونەی ناوبراو لەڕووی هونەرییەوە بەخۆیەوە بینیوە لەیانەی ڕیاڵ مەدرید.

. چیرۆکی گۆڵێک: باس لە مێژووی یانەی ئۆڵیمپیک مارسیلیای فەرەنسی دەکات کە لەساڵی ١٩٩٣ نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانیان بەدەستهێناوە، هەروەها سەرنج لە گۆڵێکی باسیلی بۆلی بەرگریکاری یانە فەرەنسییەکە دەکات بەرانبەر یانەی ئەی سی میلان لەیاریی کۆتایی خولە ئەوروپییە ناودارەکە، تیایدا چاوپێکەوتن لەگەڵ چەندین ناوداری ئەو سەردەمە لەنمونەی دیدێر دیشامپی ڕاهێنەری ئێستای هەڵبژاردەی فەرەنسا و بێرنار تاپی سەرۆکی ئەو سەردەمەی یانەکە و چەندینێکی دیکە ئەنجامدراوە.

. بۆچی سەرشێتانە تۆپی پێمان خۆشدەوێت؟: وەڵامی ئەم پرسیارە لەم فیلمەدا دەدرێتەوە، دەرهێنەرانی فیلمەکە بەهەموو جیهاندا دەگەڕێن و چەندین وەڵامی بەهێزمان دەدەنەوە، گەشتەکانیان ڕێکخراون و چەندین وەڵامی شارەزایانی بواری تۆپی پێ سەرساممان دەکەن.

. بە دێوەزمەیەک گەیشتم: بۆچی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و لیۆ مێسی ئەرجەنتینی بە دێوەزمە ناوبراون؟ لە فیلمەکەدا وەڵامی ئەم پرسیارە لەزاری (٥٠) یاریزان وەردەگریتەوە کە لەماوەی (١٠) ساڵدا لەپاڵ ئەم دوو ئەفسانەیەدا یارییان کردووە.. داوەر بکوژە: لەم فیلمەدا تیشک خراوەتەسەر ژیانی داوەرێکی بواری تۆپی پێی پڕۆفیشناڵ، چیرۆکی ئەم فیلمە تایبەتە بە یورۆی ٢٠٠٨ و ئەو فشارانەی لەسەر داوەری یارییەکان دروستبووە، لێیەوە تێدەگەین کە کاری داوەران هێندە ئاسان نییە بەو شێوەیەی لێی تێگەیشتووین.

. مەتەڵی تێری هێنری: سەرەڕای بەدەستهێنانی نازناوەکانی جامی جیهانی و جامی نەتەوەکانی ئەوروپا، هێشتا وێنەی تێری هێنری ئەفسانەی هەڵبژاردەی کەڵەشێرەکان لە وڵاتەکەیدا تێروتەسەل نییە، هۆکارەکان ئاڵۆزن، لەم فیلمەدا هەوڵدەدرێت وەڵامی ئەم مەتەڵە بدرێتەوە.

. چاوەکان لەسەر بلوزن: ئەگەر حەزت بەوەیە بەو سات و یادەوەرییانەدا بچیتەوە کە زینەدین زێدان و هاوکارانی لە مۆندیالی ١٩٩٨ پیایدا تێپەڕیانکردووە، پێویستە سەیری ئەم فیلمە بکەیت، لە دوکۆمێنتارییەکەدا ئاماژە بە ئەستێرەکانی هەڵبژاردەی فەرەنسا کراوە، هەروەها چۆنیەتی ڕاگرتنی ڕۆناڵدۆ نازاریۆ دالیمای ئەفسانەی بەرازیلی و هەڵبژاردەی سیلیساو لە یاریی کۆتایی مۆندیال.

. برا بچوکەکان: لەم فیلمەشدا ڕوخسارێکی دیکەی هەڵبژاردەی فەرەنسا لە یورۆی ٢٠١٦ دەردەخات، چۆنیەتی گەیشتنی لاوانی فەرەنسا بەو پێگە بەرزە لەنمونەی کیلیان مباپێ و چەندین یاریزانی دیکە، لەبەرئەوەیە فیلمەکە بەناوی “برا بچوکەکان” ناونراوە.

10. ساندەرلاند هەتا مردن: لەم فیلمەدا باس لە یانەی ساندەرلاندی مێژوویی و سەرکێشی و کەم وێنەی هاندەرانیان دەکرێت، هەروەها ئاماژە بەو هەڵانەی ئیدارەی یانەکە دەکات کە بەهۆیەوە لە نازناوەکان دوورکەوتنەوە، بڕیاریشە بەشی دووەمی فیلمەکە لە مانگی نیسانی ٢٠٢٠ پەخشبکرێت.

11. هەموو شتێک یان هیچ: فیلمەکە باس لە بارودۆخی ناوخۆیی یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی دەکات لە وەرزی ٢٠١٧/٢٠١٨ کە نازناوی خولی نایابی ئینگلیزییان بەدەستهێنا، لە دوکۆمێنتارییەکەدا چەندین نهێنی گرنگ ئاشکراکراوە.

12. دیێگۆ مارادۆنا: فیلمی ئەفسانە ناوازەکەی ئەرجەنتینە، ئاماژە بە چەندین ڕووداوی ژیانی کراوە و یەکێکە لە دوکۆمێنتارییە گرنگەکان کە پێویستە هاندەران بۆ ئاشنابوون بەم ئەفسانەیە بینەریبن.

بابەتی پێشتر

یۆرۆ نەیشن لیگ.. خولی نەتەوەکانی ئەوروپا (٢٠٢٠/٢١) گروپەکان، شێوازی بەڕێوەچوونی خولەکە

بابەتی دواتر

پێنج ڕیکۆردی مێژوویی خولی نایابی ئینگلیزی ئاسان نییە لە داهاتوودا تۆماربکرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share