(11) یاریزانی فرێش.. لە یانەکانیان ڕازی نین و بە دوای یانە و چانسێکی نوێدا دەگەڕێن

کۆمەڵێک یاریزانی بەتوانای پریمەرلیگ لە گواستنەوەکانی زستانی 2021 یانەکانیان بەجێدەهێڵن

گواستنەوەکانی زستانی 2021 بۆ یانە بەشدارەکانی پریمەرلیگ و سەرجەم خولە ئینگلیزیەکان دەستیپێکردووە، چەندین یاریزانیش وادەی گواستنەوەکانی زستانە بە دەرفەتێک دەزانن تاوەکو یانەیەکی نوێ بۆخۆیان بدۆزنەوە.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی ئیتاڵی لیستی ناوی 11 یاریزان بڵاودەکاتەوە، کە بەهەموویان پێکهاتەیەک لە گۆڵپارێزەوە بۆ هێرشبەری سەرەڕم پێکدەهێنن، سەرجەمیان لە یانەکانیان ڕازی نین و بەدوای دەرفەت و ئەزموونێکی نوێدا دەگەڕێن، بەوپێیەش کە لەلایەن یانەکانیانەوە پشتگوێخراون، گواستنەوەیان ئاڵۆز نییە و هەر یانەیەکی خوازیار دەتوانێت بە ئاسانی دابینیان بکات.

(گۆڵپارێز) سێرجیۆ ڕۆمێرۆ: هاوینی 2021 بۆندەکەی لەگەڵ یونایتد کۆتاییدێت و لە تەمەنی 33 ساڵیدا لەلایەن یانەکانی ئێڤەرتۆن و ڤالێنسیاوە گرنگی پێدراوە.

سێرجیۆ ڕۆمێرۆ، گۆڵپارێزی یانەی مانچستەر یونایتد

(بەرگری – باڵی ڕاست) جۆنۆی کینی: لە بوندس لیگا بە شێوەی خواستن لە شالکە یاریکرد، لەلایەن کارلۆ ئەنچلۆتی ڕاهێنەری ئێڤەرتۆنەوە پشتگوێخراوە و دوای گەڕانەوەی بۆ ئێڤەرتۆن ڕۆیشتنی بابەتێکی حەتمییە.

(سەنتەری بەرگری) جەیمس تۆمکینز: بە ئەگەرێکی زۆرەوە یانەی کریستاڵ پاڵاس بەجێدەهێڵێت و یانەی وێستبرۆمیچ ئالبیۆن گرنگی بە تواناکانیداوە.

(سەنتەری بەرگری) مارکۆس ڕۆخۆ: لەلایەن یانەکانی شیفێڵد یونایتد و نیوکاسڵەوە داواکراوە و بە ئەگەرێکی زۆرەوە یانەی مانچستەر یونایتد بەجێدەهێڵێت.

مارکۆس ڕۆخۆ، بەرگریکاری یانەی مانچستەر یونایتد

(بەرگری – باڵی چەپ) دانی ڕۆز: لە پلانەکانی جوزێ مۆرینیۆ کراوەتە دەرەوە، لە ئێستادا لەگەڵ پێکهاتەی خوار تەمەن 23 ساڵی تۆتنهام یاریدەکات، بەدوای چانسێکدا دەگەڕێت و یانە داواکارەکانی ئاشکرانەبوون.

(ناوەند) دانی درینکواتەر: لە پێکهاتەی چێڵسی دوورخراوەتەوە و لەگەڵ لاوانی یانەکەی یاریدەکات، چاوەڕێی ئۆفەرێکە لەهەر یانەیەکەوە تاوەکو لە دۆزەخی لەندەن ڕزگاری ببێت.

دانی درینکواتەر، یاریزانی یانەی چێڵسی

(ناوەند) جەیمس ماکارسی: هاوینی داهاتوو بۆندەکەی لەگەڵ کریستاڵ پاڵاس کۆتاییدێت، یانەی سێڵتیکی سکۆتلەندی خواستی لەسەر کڕینی نیشانداوە.

(ناوەند) دێلی ئالی: لەلایەن مۆرینیۆوە پشتگوێخراوە، یەکێکە لە باشترین یاریزانانی ئینگلتەرا و یانەی پاریس سانت جێرمان نزیکە لە دابینکردنی.

(هێرشبەر) ئۆدیۆن ئیگالۆ: بە کڕینی ئیدینسۆن کاڤانی چانسی یاریکردنی ئیگالۆ لە یونایتد کۆتاییهات، بڕیارە لە گواستنەوەکانی زستاندا بگەڕێتەوە بۆ یانەی شەنگهای شینوا.

(هێرشبەر) دانیێل ستۆریج: وادەی خواستنی لە ترابزۆن سپۆری تورکی کۆتاییهاتووە، بێ یانەیە و لەلایەن چەندین یانەی ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، ئەمریکاوە داواکراوە.

دانیێل ستۆریج، یاریزانی پێشووی یانەی لیڤەرپوڵ

ێرشبەر) دیڤۆک ئۆریجی: هەوڵی زۆردا لە پێکهاتەی سەرەکی لیڤەرپوڵ جێگەی خۆی بکاتەوە و هەوڵەکانی بێسوودبوون، یانە ئینگلیزیەکەی ئامادەیی نیشانداوە بە بڕی 20 ملیۆن یورۆ دەستبەرداریبێت و یانەکانی شالکە و وڵڤەرهامپتن داوای گواستنەوەیان کردووە.

بابەتی پێشتر

هیچ یاریزانێک پارێزراو نییە.. بەرشلۆنەی سەردەمی کومان پێنج گۆڕانکاری بەسەرداهاتووە

بابەتی دواتر

یەکگرتوو و کۆمەڵ بایکۆتی کۆبوونەوەی پەرلەمان و شاندی حکومەتیان کرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زڵاتان وازهێنان ڕەتدەکاتەوە

ئەستێرەی ناوداری سوید و یانەی ئەی سی میلان، زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ ڕەتیدەکاتەوە وازهێنان لە بواری تۆپی پێ ڕابگەیەنێت. زڵاتان…
Total
0
Share