ڕۆژهەڵاتی کوردستان.. لە ماوەی ساڵێکدا 69 کرێکار گیانیان لەدەستداوە

لەماوەی یەک ساڵدا بەهۆی ڕووداوەكانی سەر کارەوە 69 کرێکار لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان گیانیان لەدەستداوە، لەو ئامارە زۆرترینیان لە پارێزگای سنە بووە.

بەپێی ئامارێک، کە ڕێکخراوی هەنگاو لە ڕۆژی جیهانیی کرێکاراندا بڵاویکردووەتەوە، لە یەکی ئایاری 2020 ەوە تا یەکی ئایاری ئەمساڵ، 69 کرێکاری کورد لە پارێزگاکانی سنە و ورمێ و کرماشان و ئیلام گیانیان لەدەستداوە، کە تەمەنی یەکێکیان خوار 18 ساڵ بووە.

ئامارەکە دەڵێت، “لە کۆی ئەو 69 کرێکارە کە گیانیان لەدەستداوە، 33 کەس لە پارێزگای سنە، 19 کەس لە پارێزگای ورمێ، 12  لە پارێزگای کرماشان و 5 کەسیش لە پارێزگای ئیلام بوون.

لەو ژمارەیەی گیانلە دەستدان،29 کرێکار بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی، 12  کرێکار بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ، 10 کرێکار بەهۆی تەزووی کارەبا، 9  کرێکار بەهۆی داڕمانی دیوار و 3  کرێکاریش بەهۆی سووتانەوە گیانیان لەدەستداوە.

لەگەڵ ئەوەشدا لەماوەی ساڵێکدا، لانیکەم 16  شوان، جووتیار و چێواری کورد لە سنورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی تەقینەوەی مینەوە بوونەتە قوربانی، کە 5  کەسیان گیانیان لەدەستداوە و 11 کەسیان بریندار بوون.

ساڵانە یەکی ئایار وەك ڕۆژی جیهانیی کرێکاران یادیدەكرێتەوە، چالاكیی جۆراوجۆر لە وڵاتان بەڕێوەدەچن، كرێكاران داوای باشتركردنی دۆخی كار و گوزەرانیان دەكەن، ئەمڕۆش لە ئێران و لە ڕۆژی جیهانیی کرێکاراندا چەند کرێکارێک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتەوە دەستگیرکراون.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی تەندروستی ئاماری نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە

بابەتی دواتر

پەرلەمانی کوردستان: هێرشەکەی پردێ نیشانیدا دەبێت چارەنووسی ناوچە كوردستانییەكان یەکلایی بکرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوو کەس لە زێی گەورە خنکان

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دوو کەس لە زێی گەورەدا خنکاون. لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێردا…
Total
0
Share