پەرلەمانی کوردستان: هێرشەکەی پردێ نیشانیدا دەبێت چارەنووسی ناوچە كوردستانییەكان یەکلایی بکرێتەوە

پەرلەمانی کوردستان سەرکۆنەی هێرشەکەی داعشی بۆسەر هێزەکانی پێشمەرگە کرد و ڕایگەیاند، ئەوجۆرە هێرشانە دووپاتکەرەوەی ئەو ڕاستییەیە، کە دەبێت هەرچی زووترە هەولێر و بەغداد لەسەر ئیدارەدانی ناوچە کوردستانییەکان ڕێکبکەون.

لە ڕاگەیەندراوێکدا پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، “شەوی ڕابردوو جارێکی دیکە تاریکپەرستانی داعش لە میحوەری پردێ هێرشیان کردە سەر هێزی پێشمەرگەی کوردستان و بەداخێکی زۆرەوە ژمارەیەک پێشمەرگە شەهید و برینداربوون”.

پەرلەمانی کوردستان پێیوایە، “دووبارەبوونەوەی ئەوجۆرە هێرشانە، دووپاتکەرەوەی ئەو راستییەیە، کە هەرچی زووترە هەولێر و بەغداد لەسەر ئیدارەدانی ناوچە کوردستانییەکان رێکبکەون و چارەنووسی ناوچە کوردستانییەکان بەپێی ماددەی 140ی دەستوور یەکلایی بکرێتەوە”.

پەرلەمان جەختیکردووەتەوە لە پێویستیی مانەوەی هێزی هاوپەیمانان له‌ هەرێمی کوردستان و عێراق و هاوکاریکردن و ڕاهێنانی هێزی پێشمەرگە، بۆ کۆتاییهێنانی یەکجارەکی بە هەڕەشەی تیرۆریستان و ڕێگەگرتن لە سەرهەڵدانەوەی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش و هاوبیرەکانیان، کە هەمیشە هەڕەشەن بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق و هەموو جیهان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی: ژمارەی تووشبووان بە پەتا وەرزییەکان رووی لە بەرزبوونەوە کردووە

وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، لە ئێستادا حاڵەتەکانی تووشبوون بە پەتا وەرزییەکان رووی لە بەرزبوونەوە کردووە، بەڵام ئەمە حاڵەتێکی…
زیاتر ببینە

وەزیرێکی هەرێم: چیتر هەرێم ناتوانێت مانگانە 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی بداتە بەغداد

وەزیرێکی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، چیتر حکومەتی هەرێم ناتوانێت مانگانە 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی رادەستی حکومەتی عێراق بکات.…
Total
0
Share