دوو کەس لە زێی گەورە خنکان

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دوو کەس لە زێی گەورەدا خنکاون.

لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێردا هاتووە، “ئەمڕۆ لە دوو رووداوی جیاوازدا دوو کەس بە ناوەکانی عەبدولسەلام سەباح لەدایکبووی ساڵی 2010 و رۆکان عەبدولباقی لەدایکبووی ساڵی 2005 لە ئاوی زێی گەورەدا خنکاون”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “تا ئێستا تەرمەکان نەدۆزراونەتەوە، تیمەکانمان لە گەڕان بەدوایاندا بەردەوامن”.

 

بابەتی پێشتر

توێژینەوەیەک: خەمۆکی هۆکارە بۆ نەخۆشی شەکرە

بابەتی دواتر

روونکردنەوەیەکی نوێ لە بنەماڵەی نیاز دەرگەڵەیی_یەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share