سودانی سەردانی کەرکوک دەکات

بڕیارە سبەینێ شەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەردانێک بگاتە شاری کەرکوک و لەگەڵ بەرپرسانی شارەکەدا کۆببێتەوە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، “بەپێی زانیارییەکان سبەینێ شەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی شاری کەرکوک دەکات و لەبارەی رووداوەکانی چەند رۆژی رابردوو لەگەڵ بەرپرسانی شارەکە کۆدەبێتەوە”.

ئاشکراشیکرد، “لە دوێنێ پێنجشەممەوە بڵاوەپێکردنی هێزە ئەمنییەکان لە شارەکە زیاتر بووە، کە ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئامادەکارییەکانی پێشوازی لە سودانی”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری شارەوانی هەرێم: پێویستە پەلەبکرێت لە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا

ئەمڕۆ كۆبوونەوەی دووەمی ئەنجوومەنی شارەوانی، بەمەبەستی دەستپێكردنی هەنگاوە كردارییەکانی بۆ دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران بەڕێوەچوو و وەزیری شارەوانی…
Total
0
Share