لیژنەی پەروەردە: دوای بڕیاری کردنەوەی خوێندنگەکان بابەتەکان پوخت دەکرێنەوە

لیژنەی پەروەردەی پەرلەمانی کوردستان ڕونکردنەوەیەکی لەبارەی دەستپێکردنەوەی خوێندن لەدوای ڕۆژانی جەژنی رەمەزان ڕایگەیاند دوای بڕیاری کردنەوەی خوێندنگەکان بابەتەکان پوخت دەکرێنەوە.

عەبدولسەلام دۆڵەمەری، سەرۆکی لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، ده‌رگای ناوه‌نده‌كانی خوێندن له‌ ئێستادا به‌داخراوی ده‌مێننه‌وه‌ دوای جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز.

سەرۆکی لیژنەی پەروەردە ئاماژەی بەوەشکردووە کە دوای جەژنی ڕەمەزان بە هەڵسەنگاندنی ڕەوشی تەندروستی و ڕادەی كاریگەریی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەرگای خوێندنگەکان بە میکانیزمی نوێ و جێبەجێ کردنی ڕێکاری توندی تەندروستی دەکرێنەوە.

ڕاشیگەیاند، “وەزارەتی پەروەردەش لە ڕێگەی لیژنەیەکی تایبەت و پسپۆڕ،  پرۆگرامی هەردوو وەرزی خوێندن بۆ قوتابیان و خوێندکاران پوخت دەکاتەوە و تەنها ئەو بابەتانە داخڵ دەبن بۆ تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵی خوێندن کە پێش مانگی تەمموز ئەنجام دەدرێن بۆ قۆناغی( 1ی بنەرەتی تا11)ـی ئامادەیی، ھاوشێوەی پۆلی 12ی ئامادەیی”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: هیوادارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی کۆتاییهاتنی ناخۆشییەکان بۆ گەلەکەمان

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربان بڵاوکردەوە. دەقی پەیامەکە: بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە،…
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: لە وەرزی زستان و بارانبارینیش كاركردن لە یەكتربڕی باخی بەختیاری بەردەوامە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، كاركردن لە پڕۆژەی یەكتربڕی باخی بەختیاری لەلایەن كۆمپانیای جێبەجێكار و بەسەرپەرشتیی تیمی ئەندازیاری شارەوانی…
Total
0
Share