عەممار حەكیم: متمانەمان هەیە یەكێتی بەهەمان رێچكەی سەرۆك مام جەلالدا دەڕوات

عەمار حەكیم

سەرۆكی رەوتی حیكمە پیرۆزبایی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی دەكات و رایدەگەیەنێت، متمانەی تەواومان هەیە یەكێتی بەهەمان رێچكەی سەرۆك مام جەلالدا دەڕوات.

عەممار حەكیم. سەرۆكی رەوتی حیكمە لە پەیامێكدا رایگەیاند، پیرۆزبایی لە برای بەڕێزمان جەنابی بافل تاڵەبانی دەكەین بە بۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە پێنجەمین كۆنگرەی حزبەكەیان.

دەشڵێت، هەروەها پیرۆزبایی لە خۆشەویستانمان لە یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەكەین بە بۆنەی سەركەوتنی دوایین كۆنگرەیان.

“متمانەی تەوامان هەیە كە ئەو كیانە نیشتمانپەروەرە لەسەر هەمان رێچكەی نێوەندگیری خۆی دەڕوات كە پێشتر سەرۆكی كۆچكردوو مام جەلال تاڵەبانی (خوا لێی خۆش بێت) دایڕشتبوو، هەروەها كاردەكات لەگەڵ هاوبەشانی پرۆسەی سیاسی بە گیانێكی نیشتمانی بۆ پاراستنی ئەزموونی دیموكراتی عێراق و پارێزگاریكردن لە رژێمی سیاسی” عەممار حەكیم وادەڵێت.

هیوای ئەوەش دەخوازێت كۆنگرەی یەكێتی ببێتە مایەی خێر بۆ چارەسەركردنی دۆسیە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكومەتی ناوەندی و هەرێم بۆ خزمەتكردنی گەلی عێراق بەهەموو پێكهاتە و توێژەكانیەوە.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ چارەسەری کێشەکان دەكات

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی خەڵاتی رێزلێنان بە باوكی شەهید ئاكام دەبەخشێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share