یەكێتيی مامۆستایان هۆشداری بە حكومەت دەدات

جێگری سەرۆكی ڕێكخراوی یەكێتیی مامۆستايانی كوردستان هۆشداری بە حكومەت دەدات و دەڵێت، ” تائێستا پارەی چاودێریی تاقیكردنەوە نیشتمانییەكانی ساڵی ڕابردوو بە مامۆستایانی چاودێر نەدراوە و خەرجكردنی پارە لە دەسەڵاتی سەرۆكی حكومەتە نەك وەزیرانی دارایی و پەروەردە”.

عەتا ئەحمەد، جێگری سەرۆكی ڕێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان لەلێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەو فشارەی پێشتر بۆ پلەبەرزكردنەوەی مامۆستایان كرا هیچ ئەنجامێكی نەبووە و وەڵامی داواكارییەكانی ڕێكخراوی یەكێتیی مامۆستایان نەدراوەتەوە.

جێگری سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایان وتی، ” تائێستا پارەی چاودێريی هۆڵەكانی خوێندنی ساڵی ڕابردوو بۆ مامۆستایانی چاودێر خەرجنەكراوە و هۆكارەكەی حكومەتە كە خەرجكردنی پارە تەنها لە دەسەڵاتی خودی سەرۆكی حكومەتە نەك وەزارەتەكانی دارایی و پەروەردە”.

بەرپرسەكەی یەكێتیی مامۆستایان پێیوایە، ” بۆ ئەمساڵ بەر لەدەستپێكردنی تاقیكردنەوە نیشتمانییەكان پارەی چاودێریی هۆڵەكانی خوێندن بۆ ئەو مامۆستایانە خەرجبكرێت كە ساڵی ڕابردوو ئەركی چاودێریكردنی هۆڵەكانی خوێندنیان لە ئەستۆدا بووە”.

بابەتی پێشتر

جەمال كۆچەر: بەغداد لە یاسای بودجەدا مەرجی قورستر لەسەر هەرێم دادەنێت

بابەتی دواتر

وێنە.. لەژێر کڵێسای نۆتردامدا شتێکی سەیروسەمەرە دۆزراوەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share