وەزارەتی كارەبا: بەهۆی راگرتنی بەرهەمهێنانی نەوتەوە كێشە بۆ كارەبا دروستبوو

وەزارەتی كارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت، بەهۆی راگرتنی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەردوو كێڵگەی گەرمیان و خۆرمەڵە 330 مێگاوات كارەبا كەمیكرد.

ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم رایگەیاند، بڕیارەكەی دادگای پاریس بووە هۆی راگرتنی بەرهەمهێنانی نەوت لەچەند كێڵگەیەكی كوردستان و بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی كارەبا كەمیكرد و لەئێستاشدا لە وێستگەی كارەبا لە گەرمیان كە بەغازی كێڵگەی نەوتی حەسیرە كارەبا بەرهەمدەهێنێت 80 مێگاوات كارەبا كەمیكردووە و لە وێستگەی خۆرمەڵەش لە هەولێر بە بڕی 250 مێگاوات كارەبا كەمیكردووە، بەمەش 330 مێگاوات لە تۆڕی كارەبای نیشتمانی كەمیكردووە.

لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی كارەبادا هاتووە، كە وەزارەت لەهەوڵدایە بەپشتبەستن بە كارەبای هایدرۆپاوەری هەردوو بەنداوی دوكان و دەربەندیخان و وێستگەكانی غازی سلێمانی و هەولێر قەرەبووی ئەو كەمبوونەوەیە بكاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دادگای فیدراڵی: هاوسەرگیریی دووەم پاساوی جیابوونەوەی ژنی یەکەم نییە و بڕیارەکە هەرێمیش دەگرێتەوە

دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر تانەیەک لە یاسای هاوسەرگیریی دووەم لە هەرێمی کوردستان بڕیاریدا و بەپێی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی،…
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی لەبارەی بەخاکسپاردنی مردووەکانیانەوە هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

  سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی هاوڵاتییانی شارەکە ئاگاداردەکاتەوە کە گۆڕستانەکانی سلێمانی شوێنی بەخاکسپاردنی مردووی تێدانەماوە. لە ڕاگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتیی شارەوانیی…
Total
0
Share