بە دروشمی “مەرگ بۆ مەلای ئینگلیزی” داوای دادگاییکردنی حەسەن ڕۆحانی دەکرێت

بەشێک لە خوێندکارانی ئاینی لە شاری قوم، بە بەرزکردنەوەی دروشمی “مەرگ بۆ مەلای ئینگلیزی” کە مەبەستیان حەسەن ڕۆحانی سەرۆککۆمارە داوای سزای یاسایی دەکەن.

ئەو خوێندکارانە پێشتریش سەردانی تارانی پایتەختیان کردبوو و داوایان کردبوو کە حەسەن ڕۆحانی و محەمەد جەواد زەریف دادگایی بکرێن.

ئەوە جاری یەکەم نییە کە بە ئاشکرا دروشم دژی حەسەن ڕۆحانی سەرۆککۆماری ئێران لەناو شارەکانی ئێراندا بەرزدەکرێتەوە و پێشتریش لە تارانی پایتەخت دروشم دژی ڕۆحانی بەرزکرابوویەوە.

دوای نزیکبوونەوە لە وادەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە ئێران لێدوان و دروشمەکان دژی بزوتنەوەی “چاکسازیی خوازان” کە ڕەوتەکەی حەسەن ڕۆحانییە زیادیکردووە.

ڕەوتی “چاکسازیی خوازان” کە سەرۆککۆمارانی وەک محەمەد خاتەمی و حەسەن ڕۆحانی پشتگیر و دامەزرێنەرنی بەردەوام لەلایەن بزوتنەوەی “کۆنەپارێزان” دژایەتی دەکرێن.

لەگەڵ ناوی حەسەن ڕۆحانیدا ناوی محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێرانیش دەهێنرێت، ئەوەش بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئەو فایلە دەنگییەی کە باسی لە خۆسەپاندنی قاسم سولەیمانی، بەرپرسی پێشوی فەیلەقی قودس دەکرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودان.. له‌سه‌ر ڕه‌تكردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى سه‌ربازی سێ خۆپیشانده‌ر كوژران

له‌سه‌ر ڕه‌تكردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى سه‌ربازی له‌ خۆپیشاندانه‌كانى ئه‌مڕۆی سودان به‌ ته‌قه‌ى هێزه‌ئه‌منییه‌كان سێ خۆپیشانده‌ر كوژران و 200 ى دیكه‌ش…
زیاتر ببینە

ڕۆژنامەیەكی ئەمریكی زانیاریی نوێ لەبارەی كۆنگرەكەی هەولێر ئاشكرادەكات

ڕۆژنامەی “نیویۆرك تایمز”ی ئەمریكی، لە ڕاپۆرتێكدا بەدواداچوونی بۆ دوایین پەرەسەندنەكانی دوای كۆنگرەكەی هەولێر كردووە، كە لەلایەن “ناوەندی پەیوەندییەكانی…
Total
0
Share