سەرۆكایەتیی ھەرێم پشتیوانی بۆ كۆبوونەوەی ئەمڕۆ دووپاتدەكاتەوە

سەرۆكایەتیی ھەرێمی كوردستان سەبارەت بە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە، خۆشحاڵە بە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان بە بەشداریی تیمی وەزاریی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە حكومەت، ھیوادارە ئەوە ببێتە دەستپێك و ھەنگاوێك بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی دیكەی ناوخۆی ھەرێمی كوردستان.

لە بەشێكی تری راگەیەنراوەكەدا ھاتووە، ئەمڕۆ لە هەموو كاتێك زیاتر ھەرێمی كوردستان پێویستی بە كۆدەنگی و یەكڕیزی و تەبایی ھەیە، سەرۆكایەتیی ھەرێمیش وەك ھەمیشە لە كار و ھەوڵەكانی بەردەوام دەبێت بۆ چارەسەركردنی ھەموو كێشەكان بە گفتوگۆ.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لێكگەیشتن و پشتیوانی لە ھەر ھەنگاوێك دەكات، ببێتە ھۆی بەھێزبوونی پێگەی ھەرێمی كوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نیویۆرک تایمز: تاران بەمنزیکانە پێشنیارەکەى ترەمپ پەسەند دەکات

رۆژنامەیەکى ئەمریکى رایدەگەیەنێت، بەمنزیکانە ئێران پێشنیارەکەى سەرۆکى ویلایەتە یەکگرتووەکان پەسەند دەکات. رۆژنامەى نیویۆرک تایمز لە زارى بەرپرسێکى باڵاى…
زیاتر ببینە

ئەمریکا سیستمی بەرگری و سەربازی زیاتر بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەنێرێت

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بڵاویکردەوە، وڵاتەکەی سیستمی بەرگری ئاسمان دیکە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەنێرێت. لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکادا…
Total
0
Share